ئه‌مڕۆ تیروپشكى جامی جیهانیه‌

لە 4ی مانگى داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت

سپۆرت میدیا

بریاره‌ پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئاهەنگی تیروپشکی جامی جیهانی یانەکان بۆ ساڵی 2023 لە وڵاتى سعودیە بەڕێوەبچێت، ، بە بەشداری 7 یانە لە کیشوەرە جیاوازەکانی جیهان

تیروپشکه‌كه‌ لە شاری جددەی پایتەختی سعودیە، سه‌عات دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێدەکات و لە ماڵپەڕی فەرمی فیفا پەخش دەکرێت، جگە لە سەرجەم پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانی فیفا لە سۆشیال میدیا.

7 تیپ بەشداری خولی داهاتووی جامی جیهانی یانەکان دەکەن، کە 6 تیپیان دەستنیشانکراون، لەگەڵ پاڵەوانەکانی ئەمریکای باشوور، کە لە 4ی مانگى داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت .

یانه‌ به‌شداره‌كان بریتین لە ئه‌هلى میسرى پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا، ئیتیحاد جدە پاڵەوانی خولی سعودیە و نوێنەری وڵاتی میواندار، ئوراوای ژاپۆنی پاڵەوانی ئاسیا، ئۆکلاند سیتی نیوزلەندی پاڵەوانی ئۆقیانووس، یانەی لیۆنی مەکسیکی پاڵەوانی کۆنکاکافه‌ و مانچستەر سیتی ئینگلتەرا پاڵەوانی ئەوروپا .

یارییه‌كان مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێت كۆتا چاپه‌ كه‌ سیستەمەی ئێستای له‌ ساڵى 2025 بە بەشداری 32 یانه‌ ده‌بێت .

خەڵاتی دارایی بۆ مۆندیالی یانەکان 2023

پاڵەوان – 5 ملیۆن دۆلار

پلەی دووەم – ٤ ملیۆن دۆلار

پلەی سێیەم – 2.5 ملیۆن دۆلار

پلەی چوارەم – ٢ ملیۆن دۆلار

پلەی پێنجەم – یەک ملیۆن و نیو دۆلار

پلەی شەشەم – یەک ملیۆن دۆلار

پلەی حەوتەم – 500 هەزار دۆلار

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز