لەچوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانێتی (جامی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکان) کە لەژێر چاودێری (لیوا رکن/ عمر صالح حسن) و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی یارییەکان و مەشقی جەستەیی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١٠/١٥) تیپی تۆپی پێی لیوای – ٧١١ی تایبەت لە یەکەم یاری خۆیدا لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر تیپی تۆپی پێی یاریدەدەریەتی ئۆپەراسیۆنەکان وهستاییهوهو یارییهكهش به ئەنجامی (١٢) گۆڵى بێوهڵام له بهرژهوهندى لیوای – ٧١١ی تایبەت كۆتایهات .
بڕیارە رۆژانە 2 یاریش لە نێوان دەستەو لیواو بەڕێوەبەرایەتیەکان بەڕێوەبچێت و تا کۆتایی خولەکەش 22 یاری ئەنجام بدرێت.