سپۆرت میدیا
ڕۆژی شەممە ۲۱_۱٠_۲٠۲۳ بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەهاوکاری یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانى سلێمانى و بەسپۆنسەری پڕۆژەی نیشتەجێبونی (ئەوین سیتی دوو)ڕاکردنێکی ماوەدرێژی (٦ کیلۆمەتری) سازدەکات کەپلەی یەکەمی کوڕان و کچان(دانیشتوی پارێزگای سلێمانی) بلیتی گەشتێك و بەشداریکردنیان لەماراسۆنی نێودەوڵەتی بەیروت بەدەست دەهێنێت.
كاروان زیره‌ك نورى ؛ به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى سلێمانى له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ، ئه‌و رووداوه وه‌رزشیه مێژووى ده‌بێت بۆ شارى سلێمانى چه‌ندین خه‌ڵات ئاماده‌كراوه‌و هاوکات خاوەن پلەکانی یەکەم تا پێنجەمی کوڕان و کچان لەسەر ئاستی کۆی چالاکییەکە خەڵاتی ماددی وەردەگرن (پلەی یەکەم ٥٠٠ هەزار تا پلەی پێنجەم ۱٠٠ هەزار).
به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى سلێمانى وتیشى ، ماوه‌ى چه‌ندین رۆژه ستاقه‌كانى ئه‌و راكردنه سه‌رقالى ئاماده‌كارى كاره لۆجیستیه‌كانن بۆ ئەم چالاکییە زیاد لە ٦٠ وەرزشکار کارە هونەرییەکانی دەکات و دەزگا فەرییەکانی حکومەتی لێ ئاگادارکراوەتەوە تا بەهاوکاری هەموولایەك بەباشی چالاکییەکە بەڕێوەبچێت.
ئه‌وه‌شى خسته راكردنه سه‌عات 9:00ـى به‌یانى ده‌ست پێده‌كات و خاڵی دەستپێک: بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی (دووڕیانی سەرچنار)
خاڵی کۆتایی : پڕۆژەی ئەوین سیتی دوو ده‌بێت و سه‌رجه‌م راكه‌ره‌كانیش تیشێرتى به‌شداربوونیان پێ ده‌درێت ,