![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2023/10/logo-bo-site-2-Recovered.jpg?resize=700%2C500&ssl=1)
لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەدروشمى (وەرزش کۆمان دەکاتەوە)، ڕۆژى هەینى 2023.10.27، بە بەشدارى هەزاران کەس لە کوردستان وعێراق و جیهان، (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى و گەورەترین چالاکى وەرزشى ساڵ لە هەولێرى پایتەخت بەرێوەدەچێت.
بە شداریکردن لەم ماراسۆنەدا کراوەیە بۆ (پیاوان، ئافرەتان، مندالان، گەنجان، بەساڵاچووان، خاوەن پێداویستى تایبەت) و هەمووان دەتوانن بەشداربن و ناوتان تۆمار بکەن و ببن بە بەشێک لەم رووداوە وەرزشیە گەورەیە.
بۆ بەشدارىکردن ڕۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممەى ئەم هەفتەیە 25 و 26 ئەم مانگە لە کاتژمێر 9:00 بەیانى تاوەکو 6:00ى ئێوارە سەردانى پارکى شانەدەر (ناو گەلەرى شانەدەر) بکەن بۆ وەرگرتنى ژمارە و تیشێرت.