شەممە (18-11-2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1_ پێدانی 6 تۆپ وەك دیاری لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە بۆ یانەکانی خولی پلە یەکی کوردستان.
2_ بانگهێشتکردنی ڕاهێنەری یانەی برایەتی ( هێورمستەفا) لە ڕۆژی یەکشەممە 2023/11/19 کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆ بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
3 _ بە هۆی هەڵسوکەوتی نا وەرزشی هاندەرانیان لە یاری نێوان یانەی چوارقوڕنە و یانەی شەقڵاوە لەگەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان بڕیاردرا بە :
ێ_ پێبژاردنی یانەی چوارقوڕنە بە بڕی 500 هەزار دینار.
ب_ ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی چوارقوڕنە بە دووبارە نەبوونەوەی هەڵسوکەوتی نا وەرزشی هاندەرانیان بە پێچەوانەوە یارییەکانیان دەگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆیان.
4_ بە هۆی هەڵسوکەوتی نا وەرزشی هاندەرانیان لە یاری نێوان یانەی ڕانیە و یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان بڕیار درا بە :
ێ_ پێبژاردنی یانەی ڕانیە بە بڕی 500 هەزار دینار.
ب_ ئاگادار کردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی ڕانیە بە دووبارە نە بوونەوەی هەڵسوکەوتی نا وەرزشی هاندەرانیان بە پێجەوانەوە یارییەکانیان دەگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆیان.
ج_ ڕاگرتنی بەڕێوەبەری تیپی یانەی ڕانیە سەفەر ڕەمەزان بە یاوەری نەکردنی تیپەکەی بۆ دوو یاری بەهۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی.
5_ ئاگادار کردنەوەی یانەی زاخۆ بە دابینکردنی شوێنی شایستە دوور لەهاندەران بۆ ڕاگەیاندکاران و کامێرامانەکان، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن.
6_ ئاگادار کردنەوەی یانەی برایەتی بە دابینکردنی ژمارەی تەواوی ئەو منداڵانەی کە لە کاتی یارییەکانیاندا تۆپ دەهێننەوە بوپێچەوانەوە سزا دەدرێن .
7_ ئاگادار کردنەوەی یانەی شەقڵاوە بە دروستکردنی شوێنی (سەکۆ )ی کامێرامانان پارێزراوبێت لەباران لە بەرامبەر پەیژەی هاندەرانیان و بکەوێتە نێوان شوێنی دانیشتنی یاریزانە یەدەگەکان، واتا نزیک شوێنی ناوبژیوانی چوارەم بەمەرجێک سەکۆکە پەیژەی لەدەرەوی سیمی یاریگا بێت ، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن.
8_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی هەولێر لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان بڕیار درا بە:
ێ_ پێبژاردنی یانەی ئاکرێ بە بڕی 250 هەزار دینار بەهۆی هەڵسوکەوتی نا وەرزشی هاندەرانیان.
ب_ ئاگادار کردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی ئاکرێ بە کۆنتڕۆڵ کردنی جەماوەرەکەیان، بە پێچەوانەوە لە ئەگەری دووبارە کردنەوە ، یارییەکانیان دەگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆیان.
ج_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیار درا بە ڕاگرتنی یاریزانی یانەی ئاکرێ سەڵاح حەسەن ژمارە 39 بۆ سێ یاری.
د_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیاردرا بە ڕاگرتنی سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر دیدار حامد بۆ دوو یاری و یاوەری نەکردنی تیپەکەی.
9_ سڕکردنی یاریزان عبداالله عبدالواحد ئەبولجول لە خولەکانی کوردستان تا ئەو کاتەی کێشەکەی لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ چارەسەر دەبێت .
10 – بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵیان ، نوێنەری یانەکانی فوتساڵی کچان رۆژی سێشەممە 21-11-2023 کاتژمێر 2 لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن .
تێبینی : مەرجە نوێنەر دەستەی کارگێڕی یانە بێت .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان