له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی بادمنتۆنی كوردستان، له هۆڵی یانه‌ی كه‌یوان له پارێزگای كه‌ركوك، پاڵه‌وانێیه‌تی بادمنتۆنی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان بۆ پێشكه‌وتووان له رۆژانی 24 و 25ی 11ی2023 به به‌شداری 9 به‌رێوه‌چوو.
دوای ڕۆژ له به‌ڕێوه‌چوونی ركابه‌رییه‌كانی نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه، یانه‌ی ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا، كه‌یوان پله‌ی دووه‌م، بابه‌گوڕگوڕ پله‌ی سێیه‌م،سۆلافی نوێ پله‌ی سێیه‌م دووباره.
كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به پاڵپشتی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان