دڵخۆش لە بەدەستهێنانی مەدالیاکان بەردەوامە

لە هندستان براوە بوو

دڵخۆش عەبدوڵڵا خانمە وەرزشكارێكی كوردە، ئەم خانەمە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی (X) بڵاویكردووەتەوە، وەك یەكەم خانمی كورد بەشداریی پاڵەوانێتییەكی لەشجوانیی کردووە لە هیندستان و لە كێشی خۆشیدا پلەی دووەمی گرتووە.

ئەم خانمە كوردە، تەمەنی 33 ساڵە، لە رانیە یارییەكانی ئاسن و جوانیی لەش دەكات، لەم وەرزشانەدا، بەشداریی چەندین پاڵەوانێتی كوردستان و عیراق و نێودەوڵەتیشی كردووە و ئەنجامی زۆر باشیشی بەدەستهێناوە.

 

دوا پاڵەوانێتیی ئەم پاڵەوانێتییە بووە كە لە هیندستان بە سەرپەرشتیی یەكێتیی نێودەوڵەتیی لەشجوانی (IFBB) رێكخرا و چەندین وڵاتی پێشكەوتووی جیهان لەم وەرزشەدا بەشدارییان كردو ئەمیش ئەم ئەنجامە زۆر باشەی لەنێوان دەیان پاڵەوانی ركابەری لەكێشی خۆیدا، بەدەستهێناوە.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز