
لە روانگەى دلسۆزى و خەمخۆرییەوە ، چەندین سالە وەرزشکاران داواى گۆرانکارى و چاکسازى دەکەن ، بەراى من بەم هەنگاوانە پیدەچیت کەمیک باشتر بیت :
١- سەبارەت بە وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان :
پیویستە چەندین راویژکاری وەرزشى لە دەرەوەى وەزارەت دابنریت تا لە روانگەى بەرژەوەندى گشتى وەرزشى کوردستانەوە پیشنیار وبۆچونەکان دابنریت نەک تەنها لە روانگە و بەرژەوەندى وەزارەتەوە ، کە تائیستا وا رۆشتوە و بریار و راسپاردەکان زۆربەى وا دەردەچیت و ئامانجەکانى ناپیکیت، یان لە هەر شاریکى کوردستاندا راویژکاریک دابنریت بەهەماهەنگى لەگەل بەریوەبەرایەتى وەرزشى شارەکان ، راسپاردەو پیشنیارەکان بەرز بکریتەوە و بریارى وەزارەتى لەسەر دەربکریت .
٢- سەبارەت بە یانە وەرزشیەکانى کوردستان، کە لە روى یاساییەوە پەیوەستە بە بەریوەبەرایەتى گشتى وەرزش ، چەندین مانگە (کاک هۆگر) کەمپین دەکات بەهاوکارى چەندین وەرزشکاربۆ گۆرانکارى لە دەستەى بەریوەبەرانى یانەکانى کوردستان وەرزشیەکانى کوردستان وەرزشیەکان بە بى جیاوازى ، هەروەها سەردانى پەرلەمانتاران و کەسایەتیەکانى تر کراوە ،کە تا ئیستا سودى نەبوە و لە داهاتوشدا سودى نابیت، چونکە یاساى لیژنەى ئۆلۆمپى کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان باوەر پیکراو نییە و شەرعیەتى نیە ولە داهاتوشدا شەرعیەتى نادەنى،بۆیە ئەم مەسەلەیە لاى پەرلەمان چارەسەر ناکریت، بەلام تەنها بە دەرکردنى یەک بریارى بەریوەبەریتى گشتى وەرزش گشت کارەکان چارەسەر دەبیت کە بریاربدەن ( سەرۆک و ئەندامانى هەر یانەیەکى کوردستان گەر هەشت سال ى تەواوکردبیت بۆى نەبیت لە هەلبژاردنى داهاتو خۆى هەلبژیریتەوە ) ، بەم بریارە بویرانەیە گشت گرفتەکان چارەسەر دەبیت ، نزیکەى ٨٠ هەشتا یانەى وەرزشیمان هەیە لە کوردستاندا هەل دەرەخسیت کە نزیکەى ٨٠٠ هەشت سەد وەرزشکارى ترمومارەسەى دەسەلاتى سەرۆک و ئەندامانى یانەکان بکەن لە روى کارگیریەوە .
٣ – سەبارەت بە لیژنەى ئۆلۆمپى کوردستان :
بیگومان هەموان دەزانین کە لەسالى ٢٠٠٦ وەرزشى کوردستان یەکى گرتوەتەوە ، ئەم برادەرانەى ئیستا لە هەیکەلى ئۆلۆمپیدان وبەریوەى دەبەن، زۆربەیان پیش سالى ٢٠٠٦ هەر پۆستیان هەبوە ،گەر چاوپۆشى لەوەش بکەین و پاش یەکگرتنەوەى سالى ٢٠٠٦ یان بۆ حساب بکەین دەکاتە ١٤ سال ،بەس نییە ؟؟؟،گەرجارجاریش گۆرانکارى کرابیت بەلابردن ودانان بوە ، یان بە وازهینان ومردن بوە ، برواناکەم هەلبژاردن بکریت و ناشکریت چونکە یاساو رینمایى لیژنەى ئۆلۆمپى کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان باوەر پینەکراوە و شەرعیەتى نەدراوەتى ،بۆیە باشترە بەرپرسى وەرزشى هەردوو زۆنى کوردستان گۆرانکارى تیا بکەن ، هەرچەندە ئەم ئەگەرە قورسە، یان ئەوانەى هەشت سال و زیاتریان کردوە ، ریگە بدەن وەرزشکارانى تریش مومارەسەى ئەو پۆستانە بکەن کە چەندین سالە قۆرغیان کردوە .
یان هەرهیچ نەبیت ئەوانەى نوینەرایەتى ناوچەى سلیمانى وکەرکوک و هەلەبجە و گەرمیان دەکەن وەک سەرۆکى لیژنەى ئۆلۆمپى وئەندامانى مەکتەب تەنفیزى گۆرانکاریان تیا بکریت ،جگە لە (د دیار و سرکار على ) کە ماوەیەکى کەمە دەست بەکاربون ،چونکە زۆر وەرزشکارى ترمان هەیە کە حەزدەکەن ئەو پۆستان وەربگرن ، حەزدەکەن مانگانەى ئۆلۆمپى وەرگرن و سەیارەکى ئۆلۆمپیان
لە ژیردا بیت ، پیویستە ئەوانەى وازناهینن و بە پاساوى ناراست دریژە بەکارکردنیان دەدەن وەرزشکاران لییان بیدەنگ نەبن ، چونکە ئەستەم و دەگمەنە خۆیان وازبینن و دەست بەردارى بەرژەوەندیەکانیان ببن، پیویستە فشاریان بخریتە سەر، بە بى جیاوازى و بی رق و کینە ، ئەوانیش بە گیانى وەرزشى وەریبگرن و هەست بکەن کە کەسانى تر هەیە، گەر لەوان شایستە تر نەبن وەک ئەوانن و چاوەریى وەرگرتنى ئەو پۆستانەیان دەکەن ،ئەمەش راستیەکى تالە ، بەلام پیویستە لییى بیدەنگ نەبین
٤ – سەبارەت بە نوینەرایەتى سلیمانى :
دواى وازهینانى کاک(هەردە ،جمال)کە بریارى لیژنەى ئۆلۆمپى کوردستان یان جیبەجیکردوە ئازایانە و بوویرانە ، پیویستە ئەو ئەندامانەى تریش لە هەلبژاردنى داهاتودا مافى خۆ هەلبژاردنیان نەبیت چونکە ماوەیەکى زۆرە لەو پۆستانەدان ، ئیتر کاتى ئەوە هاتوە دەست بەردارى پۆستەکانیان ببن ، هاوشیوەى لیژنەى ئۆلۆمپى کوردستان پاساوى ناراست و نایاسایى نەهیننەوە ، دەمیکە وەرزشکارانى تریش چاوەریى وەرگرتنى ئەو پۆستانەن کە مافى خۆیانە ، بەلام بەو مەرجەى :
هەر وەرزشکاریک خۆى کاندید دەکات بۆ ئەو پۆستانەى یەکیتیە وەرزشیەکان و ستافى نوینەرایەتى سلیمانى نابیت پۆستى ترى هەبیت لە یانەکان و دامەزراوەکانى سنورى شارى سلیمانى و دەوروبەرى ، گەر خاوەنى پۆستە ، پیویستە پیش خۆکاندیدکردنى نوسراوى دەست لەکارکیشانەوە و وازهینانى بەفەرمى پیشکەش بە جیگرى لیژنەى ئۆلۆمپى کوردستان( د ـ دیار)بکات کە بەرپرسى ئەم ناوچەیەیە، دواتر بتوانیت خۆى کاندید بکات بۆ پۆستى یەکیتیە وەرزشیەکان و نوینەرایەتى سلیمانى
٥- سەبارەت بە دوو پۆستى وەرزشى وزیاتر:
پیویستە لەسەر ئاستى نوینەرایەتى ئۆلۆمپى گشت شارەکانى کوردستان بریار دەربکریت کە چیتر هیچ وەرزشکاریک مافى ئەوەى نەبیت دوو پۆستى وەرزشى هەبیت کە موچەو ئیمتیازاتى تیایە،ماوەیەک (سەقفى زەمەنى ) دیاریبکریت تا خۆویستانە ئەو کەسانە بە رەزامەندى و ئارەزوى خۆیان پۆستیک هەلبژیرن ، دواى تەواوبونى وادەى دیاریکراو بە ناچارى لە گشت پۆستەکانى بیبەشبکریت ، نەنگیە لە سنورى نوینەرایەتى شارەکانى کوردستان ،لەم بارودۆخەدا وەرزشکار هەبیت ، چەندین پۆست و موچەى هەبیت و سەیارە و شتى تریش ، بیدەنگى لیبکریت ، لەهەمان کاتدا وەرزشکارانى تر کە هاوشیوەى ئەوانن و بگرە لەوان باشتریشن هیچ پۆست وسودمەندیەکیان نەبیت
با (د -دیار ) بەپالپشتى هەمومان ئەو بریارانە دەربکات وتا جیبەجیبکریت لەگەل هەلبژاردنى یەکیتیە وەرزشیەکان و هەلبژاردنى نوینەرایەتى سلیمانى ، گەرهەر ریگریەکیش دروست بیت ، بەهەمومان بەرەو روى دەوەستینەوە،چیتر چاوەروانى ویست و بەرژەوەندى تاکە کەسەکان نابین ، نابیت کەس لەسەر و کەسانى ترەوە سودمەندبیت وبە بیانوى درۆ ، لەو پۆستانەدا بمینن
٦- هەمو ئەم بۆچونانە راست و دروستن و رازى دلى وەرزشکارانن و هیچ دژایەتى و رق و کینەیەکى تیانییە ، نابیت ئەوانەى ئەم نوسینانە لە بەرژوەندیان دەدات و لە پۆستەکانیان لایان دەبات،بە لاریدا بیبەن و بیکەنە بەهانەى درۆ ، با مل کەچ بن ، لەگەل بەرژەوەندى وەرزشى سلیمانى و کوردستاندابن ،ئەو قسانە بکەنە راستى کە خۆیان بەدرۆ لە راگەیاندنەکان و شەقامى وەرزشیدادەیکەن و گوایە منەتیان بە پۆستەکانیان نییە ، بەهیواى بەرەو وەرزشیکى تەندروست
خەسرەو گورون-راهێنهرو وانهبێژى ئاسیایى