
پسپۆڕانی پزیشکی لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریکا لیستی ئەو خۆراکانە بڵاودەکانەوە کە دەتوانن دۆخی تەندروستی درونی بەرەو باشتر ببەن، ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست و رێکوپێک بخورێن.
ماڵپەڕی Focus.deی بڵاویکردوەتەوە، پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کە خواردنی پاقلەمەنییەکان، ماسی، بادەم، برۆکلی، سپێناخ و هێلکە لەو خۆراکانەن کە رێژەیەکی زۆر مادەی ئۆمێگا سێ لە پێکهاتەکەیاندا هەیە کە دەبنە هۆی کەمبونەوەی خەمۆکی و هاوکاری زیادکردنی هۆرمۆنی سیرۆتونین ودوبامین دەکەن بە هۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراون.
ئەوەش هاتوە، خواردنی پاقلەمەنییەکان، بادەم و هێلکە دەبنە هۆی پاراستنی ئەو مادانە لەلەشدا کە بەپرسن لە پاراستنی هاوسەنگی لە جەستەدا و رۆڵێکی سەرەکیش دەبینن لە دروستبونی خەوێکی ئاسایی و ئارامدا.
هەروەها بونی سپێناخ و برۆکلی کە دەوڵەمەندن بە مادەی فولیک و هاوکاری جەستە دەکەن لە بەرهەمهێنانی ئەو مادەیەدا، چونکە کەمی پێکهاتەی فولیک لە جەستەدا دەبێتەهۆی تێکچونی خەو و خەمۆکی.
هەروەها پزیشکان رونیدەکەنەوە کە ئەو خۆراکانەی سەرەوە دەبنە هۆی باشترکردنی هەڵسوکەتی رۆژانە و دۆخی دەرونی، ئامۆژگاری خەڵکیش دەکەن لە کاتی خەمۆخی و بێ تاقەتیدا سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەن.
سپۆرت میدیا- ئاژانسهكان