ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/2/29 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- ئاگادارى سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و ههڵسهنگێنهرانى یارییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته پێش یارییه‌كان پشكنینى ورد له هێلكارى یاریگه و تۆڕى گۆڵهكان و ئاڵاى سووچه‌كان و كێشى تۆپ و پێداویستى یاریزانان له ژماره سه‌ر درێس و ناسنامه و باجه‌كانى نێو یاریگه‌دا بكه‌ن.
2- بڕیاردرا بۆ لێژنه‌ى ناوبژیوانان له ته‌واوى یارییه‌كانى داهاتوودا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوبژیوانان به (سڕڕهكارى) دانانرێت، به‌ڵكو باشترین ستافى ناوبژیوانان بۆ یارییه‌كان داده‌نرێت، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر هه‌ستیارى یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان.
3- هیچ یاریزانێك بۆى نییه یارى بكات، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ى ڕه‌سه‌ن (اصلى) نه‌بێت، سه‌رپه‌رشتیارانى یارى و ناوبژیوانان به‌رپرسیارن له جێبه‌جێ كردنى ئه‌م بڕیاره.
4- داوا له نوێنه‌رانى یانه پله‌نایابه‌كانى تیپى فوتساڵى كچانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2020/3/7 له كاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، بۆ كارى پێویست.
5- ئێمه له یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له كاتى ئه‌نجامدانى یارییه‌كان هەرکاتێک بە فەرمی ئاگادار کراینەوە پابه‌ندى ته‌واوى رێنماییه‌كانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ و ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به نه‌خۆشى (كۆڕۆنا) ده‌بین، له‌گه‌ڵ هیواى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستییه‌كى باش بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و عێراق و جیهان، خوازیارین هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بین.
6- یارییه‌كانى گه‌ڕى حه‌ڤده‌یه‌مى خولى نایابى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت:
یارییه‌كانى رۆژى پێنجشه‌ممه 2020/3/5
سۆران × برایه‌تى
ده‌ربه‌ندیخان × شێروانه
هه‌ندرێن × پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر
یارییه‌كانى رۆژى هه‌ینى 2020/3/6
هه‌ولێر × زاخۆ
زێره‌ڤانى × دهۆك
سیروانى نوێ × پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى