ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه دامه‌زراوه‌یى سپۆرت میدیا بۆ په‌خش و وه‌شاندنى وه‌رزش له كوردستان ده‌كه‌وێته كار .
سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و توێژینەوەی زانستی، هەروەها دەرفەتێكی میدیایی سەربەخۆیە بۆ گرنگیدان بە بەرەوپێشبردنی ئاستی مێدیای وەرزشی لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی واقیعی ئێستا، سپۆرت میدیا مه‌به‌ستێتى ببێته یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ى میدیاى وه‌رزشى دوور له ته‌قلید ، لە هەرێمی كوردستان كە كاربكات بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش لەسەر هەردوو ئاستی وەشاندنی میدیایی و ئامادەكردن و چاپكردنی توێژینەوە زانستی پشتئەستوور بەو توانا زۆرە وەرزشییە پەرش و بڵاوەی لەئێستا هەرێمی كوردستان هەیە.
پرۆژه‌كه له چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەم ئەرك و ئامانجانەی بكات:
سپۆرت میدیا گرنگی زۆر بە چالاكییە میدیایەكان دەدات لەرێگەی چەند ژانرێكی جیاوازەوە، وەكو كردنەوەی ماڵپەڕێكى وه‌رزشى سه‌رده‌میانه، كردنەوەی لاپەڕەی تایبەت بە خۆى لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەكو فەیسبووك، تویتەر، ئینستاگرام و هەر هۆكارێكی دیكەی راگەیاندن كە خزمەت بگەیەنێت، كاركردنى 24 كاتژمێرى به‌رده‌وام له‌و به‌شانه‌دا له رێگه‌ى ئاپده‌یتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى وێب سایت و په‌یجه‌كان به هه‌واڵ و گرافیك و وێنه‌وو ڤیدیۆ‌و راپۆرت .
به‌شێكی ناوه‌ند و ماڵپەڕەكە ته‌رخانده‌كرێت بۆ به دیكیۆمێنتكردنی ئه‌رشیفی وه‌رزشی هەرێمی كوردستان كه تاوه‌كو ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دیكۆمێنتكردنه نییه، له رێگه‌ى نووسینه‌وه‌ى ژییاننامه‌ى وه‌رزشكاره دێریینه‌كان و وه‌رزشكارانى ئێسته له رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى به‌شێكى تایبه‌ت له ماڵپه‌ڕه‌كه.
هەشتەم: ئەو ئامانج و ئەركانەی سپۆرت میدیا دوای وەرگرتنی مۆڵەت و دەستكردن بەچالاكییەكان بۆ كردار تەوزیف
سپۆرت میدیا
ناونیشانى ماڵپه‌ره‌كه
www.sportmedia.krd