له راپۆرتییهكى شیكارى ، سپۆرت میدیا چاره‌نووسى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان ئاشكرا ده‌كات كه تاوه‌كو ئێسته به هیچ شێوه‌یه‌ك له لایه‌ن و عێراق و هیچ یه‌كه‌یه‌كى وه‌رزشى ده‌ره‌وه‌ى وڵات باوهڕپَكراو نییه به‌و پێیه‌ى نابێت له هیچ وڵاتێك دوو لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌بێت .
لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان كه له‌سه‌ر پشك پشكێنه‌ى حزب ئه‌ندامه‌كانى دانراون و خاوه‌نى چه‌ندین یه‌كێتى وه‌رزشییه‌و ته‌واوى ستافهكهى مانگایه‌كى قه‌به‌ى پاره‌و ئۆتۆمبلیان له ژێردایه ئێسته ده‌نگۆى داخستنى هه‌یه .
لیژنه‌كه هیچ یاساییه‌كى نییه‌و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كان له حكومه‌ت مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناكه‌ن .
له ئێستادا ده‌نگۆ هه‌یه كه ئه‌و لیژنه‌یه‌ى بووه به بار به‌سه‌ر حكومه‌ت و هیچ كاریگه‌رییه‌كى نییه دابخرێت و شوێنگرهیهوهك بدۆزرێته‌وه .
یه‌كێك له ریوایه‌ته‌كان باس لهوهدهكهن ، هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار به نیازى كردنه‌وه‌و دامه‌زراندنى بۆردى وه‌رزشین تایبه‌ت به خۆیان .
ئه‌مرۆش لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان له هه‌ولێر كۆبووه‌و پاش كۆبوونه‌وه‌كه دكتۆر ئالان قادر ئه‌میندارى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان نه‌یشارده‌وه ده‌نگۆى داخستنى لیژنه‌كه هه‌یه‌و به‌ڵام تا ئێستا به‌رده‌وامن و تا ئه‌وكاته‌ى ده‌مێنێت به‌رده‌وام ده‌بن .
راپۆرتى شیكارى – سپۆرت میدیا