دواى رووداوەکانی یاری نێوان هەولێر و سناعات كاره‌با له‌سه‌ر یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریرى كه له لایه‌ن هانده‌رێكى یانه‌ى هه‌ولێره‌وه شه‌رو ئاژاوه دروستكراو هێرشكرایه سه‌ر ستافى ناوبژیوان و كارمه‌ندانى كه‌ناڵى عێراقیه وه‌رزشى .
كه‌ناڵه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌ركردووه‌و ئاژماهى به‌وه كردووه كه ئیتر هه‌ڵده‌ستن به پەخشنەکردنی چالاکیەکانی یانەی هەولێر وەک هەڵوێست و ئیدانەکردنی هێرشکردنە سەر تیمی کەناڵەکە
هاوكات داوایان كردووه بەفەرمی کارگێڕی هەولێر داوای لێبوردن بکات و بەڵێنی دووبارەنەبوونەوەی ئەو رەفتارانە بدات.
لێکۆڵینەوەی فەرمی لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت هێرشیان کردە سەر پەیامنێر و وێنەگرەکە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێی یانەی ھەولێر لە نێو یاریگەی خۆیدا تووشی دۆران ھات کاتێک بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر سێ گۆڵ لەگەڵ یانەی سەناعاتی ئەلکھربائیە دۆرا.
ھەردوو گۆڵی یانەی ھەولێر لە رێگەی یاریزانان حەیدەر قارەمان و حوسێن عەبدولواحید بەلێدان سزا تۆمارکرا.
سپۆرت میدیا