مامۆستایه‌كى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى نهێنییه‌كى ترسناكى وه‌رزشكاران ده‌خاته‌ روو

 

مامۆستایه‌ك لە كۆلێجی پەروەردەی وەرزش ـزانكۆی سلێمانی باس له‌ به‌كارهێنانى دیارده‌یه‌كى ترسناكى نێو وه‌رزشكاران ده‌كات و ئاشكرایده‌كات به‌كارهێانى ئه‌و ده‌رمانانه‌ كاریگه‌رى خراپى هه‌یه‌ .

ده‌قى نووسینه‌كه‌ى دكتۆره‌ شنه‌ به‌م شێوه‌یه‌

لەسەر هۆرمۆنی تێستۆستیرون(ئاكواتێست)
دەتوانین سەرەتا بلێین هۆرمۆنەكان بریتین لەكۆمەلێك ڕژێن بەرپرسن لەبەجێگەیاندنی ئەرك وفرمانەكان كەڕاستەوخۆ لەژێر كاریگەری فرمانە فسیۆلۆژیەكانی كۆئەندامی دەماردان.

لەئێستادا وەرزشكاران بەشێوەیەكی زۆر هۆرمۆنەكان بەشێوەی دەرمان بەكاردەهێنن بۆ برەودانی زیاتر بە توانای جەستەو ئەنجامی باشتر و بەرزتر بەدەست بهێنن ئەمەش بەپێ جۆری وەرزشەكان دەگۆرێت

یەكێك لە هۆرمۆنە باوەكان لەئێستادا لەناو وەرزشكاراندا باوە لەكوردستان وعێراق ئەویش هۆرمۆنی تێستۆستیرون(ئاكواتێست)..ئەم هۆرمۆنە کاریگەری خێرایی هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی توانایی جەستەیی و بەدەست هێنانی ئەنجام لەماوەیەکی کەمدا بۆیە یاریزانان پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی بەتایبەتی ئەو یاریزانانەی کە جۆری یاریەتاكەكانی ماوە کورتەكانن .
كاریگەری هۆرمۆنی تێستۆستیرون(ئاكواتێست):
ـ لینج بوونی پێكهاتەكان و وەستانی ئاو وخوێیەكان
ـ زیادبوونی چەوری خوێن
ـ دروست بوونی زیپكە لەسەر پێست
ـ هەڵوەرینی موو
ـ ئارەقكردنەوەی زۆر
ـ كاریگەری لەسەر كۆئەندامی بەرگری
ـ هەستكردن بەئازار لەناوچەی دەرزیەكە وهەندێك جاریش شوینی دەرزیەكە توشی هەوكردن دەبێت
ـ كاریگەری دەبێت لەسەر كوڕان لەگۆڕانی هۆرمۆنی نێرینە بۆ مێ ینە
ـ بەهیچ جۆرێك ئەم هۆرمۆنە بۆ كچان دروست نیە بەكاربهێنرێت چونكە كاریگەری نەرێنی هەیە بۆ زیادبوونی هۆرمۆنی نێرینە لەسەر كچان
ـ نمونەی هاوشێوەی ئەم جۆرە هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن (ئاگۆڤیرین،سۆسپێنشن) دەگرێتەوە
چۆنێتی بەكارهێنانی:
ـ بەشێوەی دەرزی بەكاردەهێنرێت
ـ لەرۆژێكدا ۲ـ۳ جار بەكاردەهێنرێت بری ۱٠٠ـ۳٥٠ میلیگرام لە هەفتەیەكدا زۆرجاریش وەرزشكاران ۳٥٠ـ۷٠٠میلیگرام لە هەفتەیەكدا بەكاردەهێنن
ـ بۆ ماوەی ۸ هەفتە لە سالێكدا بەكاردەهێنرێت.

ـ ئەوەی زۆر گرنگە باس بكرێت ئەم هۆرمۆنە پێش ۱۹ـ۲٠ رۆژ بەر لە پالەوانیەتیەكان وەرزشكاران لێی دوردەكەونەوە واتە بەكاری ناهێنن بەلام ناتوانرێت لە پشكنینەكاندا بزانرێت كە ئەم هۆرمۆنە بەكارهاتووە واتە لە پشكنیندا دەرناكەوێت تاوەكو بزانرێت ئایا برێكی چەند بەكارهاتووە.

لە ئێستادا ئەم بووە بە واقع لە كوردستاندا بەكاردەهێنرت بەبێ بەكارهێنانی رێنمای پزیشكی پسپۆر كە ئەمەش كێشەیەكی بلاوە بۆیە وەك سەرپەرشتیاری هەردوو خوێندكار (باری ئەمیر، گۆران حمەصالح) توێژینەوەیەك ئەنجام دەدەین لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی زانستی وئەكادیمی دراسەی ئەم بابەتە بكەین لەواقع كوردستاندا بوونی هەیە كە بۆ یەكەم جارە توێژینەوەیەك لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام بدرێت.

بەهیوام یاریزانەكانمان بەدوربن لە بەكارهێنانی ئەم جۆرە هۆرمۆنانە بەتایبەت یاریزانە كچەكانمان تكایە تكایە بەكارهێنانی ئەم جۆرە هۆرمۆنە شیاو نیە نابێت بەهیچ جۆرێك بەكاری بهێنن..داواكارم لەراهێنەرە بەرێزەكان وەرزشكاران بەدوربگرن رێنمایی دروستیان پێ بدەن لەسەر ئەم بابەتانە بۆ ئەوەی لە داهاتودا توشی هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبن.

د.شنە زاهر
مامۆستا لە كۆلێجی پەروەردەی وەرزش ـزانكۆی سلێمانی

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز