ئه‌مرۆ هه‌ینى به هۆى نه‌خۆشیه‌كى درێژخایه‌نه‌وه به‌رپرسى لقى دیوانیه‌ى یه‌كێتیى مه‌له‌وانى عێراق كۆچى دوایكرد .
وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق ئاشكرایكردووه ، عه‌بدولزه‌هره فه‌تاح سه‌رۆكى لقى دیوانیه‌ى یه‌كێتی مه‌له‌وانى پاش ململانێیه‌كى توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى كۆچى دوایكردووه .
ئه‌و به‌رپرسه وه‌رزشیه پێشتر وه‌ك راهێنه‌ریش كاریكردووه‌و چه‌ندین مه‌له‌وانیش له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و پێگه‌یشتوون .
سپۆرت میدیا