خولى نایابى عێراق به‌ راگیران ده‌مێنێته‌وه‌

یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق، بڕیارییدا ماوەی دواخستنی یارییەکانی خولی تۆپی پێی عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە درێژبکاتەوە.

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یه‌كێتییه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ sportmedia هاتووه‌ ، کۆبوونەوەی یه‌كێتییه‌كه‌ لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە ئه‌نجامدراوه‌و گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەکان کراوە و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی عێراق و ئەو رێنماییانەی لەلایەن فیفاوە لەبارەی یارییەکانەوە نێردراوە، بڕیاردرا کە ماوەی دواخستنی یارییەکان تاوەکو 30ـی ئەم مانگە درێژبکرێتەوە.

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌ستانى یارییه‌كان لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی وەرزشكاران و هاندەرانه‌ بۆ وەرگرتنی دوایین رێنماییەکانیش چاوەڕێی حکومەت دەکەن، ئەگەر هاتوو مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەما، ئەوکات یارییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌.

سپۆرت میدیا-راگه‌یه‌ندراو

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز