چۆنێتى به‌رێوه‌بردنى كۆلیژەكانی پەروەردەی وەرزش لە داهاتوو

بەمەبەستی باشتر كردنی كوالێتی دەرچوانی ئەم كۆلیژانە ئەم پرۆژەیە دەكرێت سودی لێ وەربگیرێت.

یەكەم-كۆلیژەكانی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەكان بكرێت بە پێنج بەشی زانستی .
١-بەشی (مەشق و شیكردنەوە ) (قسم التدریب والتحلیل).
٢-بەشی( وانە بێژی و كارگێڕی) (قسم الاداره‌ والتدریس).
٣-بەشی(ڕۆژنامە وانی و بە بازاڕ كردن) (قسم الاعلام والتسویق).
٤-بەشی(یاساو پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان ) (قسم القانون والعلاقات الدولیه‌).
٥-بەشی (خواردەمەنی و چارەسەری سروشتی ) (قسم التغژیه‌ والعلاج الگبیعی).

دووەم:قۆناغەكانی خوێندن ببێت بە سێ ساڵ .واتە ژمارەی یەكەكانی خوێندن دابەشی سێ ساڵ بكرێت.

سێیەم:سیستمی خوێندن وەك ئێستا بە كۆرسات بێت .

چوارەم:كۆرسی یەكەم سەرەتای مانگی(١٠)دەست پێ بكات و كۆتایی مانگی(١)تەواو ببێت .

پێنجەم:كۆرسی دووەم سەرەتای مانگی(٤)دەست پێ بكات و كۆتایی مانگی(٧)تەواو ببێت.

شەشەم:ساڵی یەكەم و دووەم قوتابیان وانە گشتییە بڕیار لێدراوەكان هەر یەك بەپێی پسپۆڕی وردی بەشەكەی خۆی وانەكان بخوێنن.

حەوتەم:ساڵی سێیەم-كۆرسی یەكەم قوتابیان بچنە ڕاهێنان هەر یەك بەپێی پسپۆڕی وردی بەشەكەی خۆی بۆماوەی چوار مانگ بەم شێوەیەی خوارەوە:
قوتابیانی( بەشی مەشق و شیكردنەوە ) لە یەكێك لە یانە وەرزشیەكان وەك ڕاهێنەری تەماشاكار دەست بەكار بن و لەلایەن سەرپەرشتیار و ڕاهێنەر و كارگێڕی یانەكە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت .
قوتابیانی بەشی(وانە بێژی و كارگێڕی)لە یەكێك لە قوتابخانەكان یان یەكێتیە وەرزشیەكان بە شێوەی وانە بێژی یاریدەدەر یان كارگێڕی یاریدەدەر دەست بەكار بن و لەلایەن سەرپەرشتیار و ئەوقوتابخانەیە یان ئەو یەكێتیە هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت .
قوتابیانی بەشی (ڕۆژنامەوانی و بە بازاڕكردن)لەیەكێك لە دامەزراوە میدییاییەكان وكۆمپانیا وەرزشێەكان بەشێوەی تەماشا كار دەست بەكار بن و لەلایەن سەرپەرشتیار و ئەو دامەزراوە میدییایەو كۆمپانیا وەرزشیەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت .
قوتابیانی بەشی (یاساو پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان )لە یەكێك لە دادگاكان یان فەرمانگەی پەیوەندیەكان وەك تەماشاكار دەست بەكار بن و لەلایەن سەرپەرشتیار و ئەو دامەزراوە فەرمیانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت .
قوتابیانی بەشی (خواردەمەنی و چارەسەری سروشتی )لەیەكێك لە نەخۆشخانەكان یان سەنتەرەكانی چارەسەری سروشتی دەست بەكار بن و لەلایەن سەرپەرشتیار و ئەو دامەزراوە فەرمیانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت .

هەشتەم:ساڵی سێیەم-كۆرسی دووەم قوتابیان هەر یەك بەپێی پسپۆڕی وردی بەشەكەی خۆی توێژینەوەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دەرچوون پێشكەش بكات بە جۆرێك كە هەنگاوەكانی ماوەی ڕاهێنانی تیایدا ڕەنگ بداتەوە .

نۆیەم:هەر یەك لەو بەشانە وانە و بابەتی (مفردات)ی تایبەت بە خۆی دەبێت لەگەڵ ئەو بابەتانەی كە تایبەتمەندی وەرزشیان هەیە.

دەیەم:وەرگرتنی قوتابیان بە پێی ئارەزوو دەبێت لەو بەشەی خۆی دەستنیشانی دەكات بە جۆرێك %٥٠لەسەر كۆ نمرەی گشتی بێت %٥٠لەسەر تاقیكردنەوەی تایبەت بێت بەو بەشە كە خۆی دەستنیشانی دەكات .

سودەكانی ئەم پرۆژەیە دەكرێت لەم خاڵانەدا كورتی بكەینەوە:
١-دۆزینەوەی بازاڕی كار بۆ دەرچوانی ئەم كۆلیژانە .
٢-گواستنەوەی ڕاژەی كاركردن لە كەرتی حكومی بۆ كەرتی تایبەت .
٣-دەستنیشانكردنی پسپۆڕی وردی دەرچوانی ئەم كۆلیژانە بۆ خۆ دۆزینەوە لە داهاتودا .
٤-سود وەرگرتن لەكات بە جۆرێك كە هەنگاوەكانی ماوەی خوێندن لە چوار ساڵەوە دەبێت بە سێ ساڵ.
٥-هەمەجۆر كردنی شێوازی كاركردن لە بواری پراكتیكی وەرزشی نەك تەنها بواری مامۆستای وەرزش

ئەم پرۆژەیە دراویشە بە سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین-بەشی پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن .

د.ئالان قادر ڕەسول
١٧-٤-٢٠٢٠

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز