ڕاهێنانی تاباتا ڕاهێنانێکی ئاسان پێویستی بە ئامێر نی یە و ئەتوانی لە هەموو گۆشەیەکی ماڵ ئەنجامی بدەیت ، پێش ئەنجامدانی دەبێت گەرمکردنی لەش ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی لە پێکان و تەشەنج بە دووربین ، کۆمەڵێک مەشقی چڕ لەگەڵ پشووی ماوە زۆر کورت لە نێوان مەشقەکان ، ئەوەی گرنگە ئەتوانیت لەم شێوازەدا هیچ کێش و ئامرازێکی وەرزشی بەکارنەهێنیت.
دەتوانین (۸)ڕاهێنانی جیاواز هەڵبژێرین ماوەی هەر ڕاهێنانێك ( ۲٠ ) چرکە بێت و پشووی نیوانیان ڕاهێنانەکان ( ۱٠ ) چرکە بێت.
سوودەکانی ڕاهێنانی تاباتا :
۱ـ باشترکردنی لێدانی دڵ و جوڵاندنی سووڕی خوێن.
۲ـ دابەزاندنی کێش.
۳ـ بەرزبوونەوەی لێهاتووی جەستەیی ( اللیاقه البدنیه ).
٤ـ بەسوودە بۆ ئەوانەی نە خۆشی شەکرەیان هەیە.
٥ـ گەشە کردن ماسوولکە و پارێزگاری کردنی.
رجب عبدالرحمن محمد
مامۆستای پەروەردەی وەرزش