هه‌رێز جه‌مال
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه یه‌كێتیی تۆپى پێى كاربه‌رێككه‌رى عێراق تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌ستان به دانانى لیژنه جیاوازه‌كانى سه‌ر بهیهكێتییهكه ته‌واو ئه‌و كاته‌ى كارى تێدا ده‌كه‌ن و هه‌ڵبژاردنى تێدا به‌رێوه‌ده‌چێت كاره‌كان راپهرٍێنن و ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌ندامن له‌و لیژنانه‌ش ده‌سه‌ڵاتى رهههیان له نێو كارهكانیاندهبێت بۆ كاروباره‌كانى پێیان ده‌ستپێرێت و بۆیان ده‌ستنیشانكراوه .
به‌ڵام هه‌ر له یه‌كه‌م ساتى سه‌رنجم دانم له ناوه‌كان پاش ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى شه‌فاف یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق بڵاویكرده‌وه له ته‌واوى لیژنه‌كان نه‌بونى یه‌ك كه‌س بوو له لیژنه‌كان له نێو شارى سلێمانى و وه‌رزشكارێكى سلێمانى هه‌ر بۆ یهدهكیش بێت نهدیرا له‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌ى كه دانراوه به پێچه‌وانه‌ى شاره‌كانى تر‌ى كوردستان و كه‌ركووكه‌وه ئه‌ندامیان جێگیر كراوه‌و ئه‌وه‌ى له‌و كه‌ین و بهینه ماییه‌وه ته‌نیا پرۆسه‌ى بروسكه ناردن و ده‌ستخۆشى بوو بۆ سلێمانى ماییه‌وه .
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، سلێمانى ئاگادار نه‌بووه‌و یاخود نه‌بوونى كادره ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه‌و بێگومان له‌سه‌ره‌تاى ئاگاداركردنه‌وه بۆ ئه‌و لیژنانه ته‌واوى لقه‌كانى یه‌كێتییه‌كه ئاگاداربوون ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له سلێمانى ده‌گوزه‌رێت یان بێ ساحێبیه یان ئه‌وه‌یه كه‌س متمانه به كه‌س ناكات ته‌نانه‌ت هاورێ نزیكه‌كانى تریش یان ئه‌وه‌تا نایانه‌وێت ببنه شت .
قسه‌ى من له‌سه‌ر تۆپى پێیه، نازانم من هه‌ر واى ده‌بینم ئه‌وانه‌ى خۆیان به خوبهراى تۆپى پێى ئه‌مشاره ده‌بینن چیان كردووه، ئیشیان بۆ هه‌ر ئه‌وه‌بێت ره‌حمه‌ت بۆ مامۆستا سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریمى ره‌حمه‌تى بنێرن ، ئه‌رێ ئه‌وه بێزه‌حمه‌ت ئیشى ئێوه چییه ناتوانن مامۆستا سهڵاحێك دروست بكه‌ن و هه‌موو شاره حه‌یاته‌كه شانازى پێوه بكه‌ین ، كوا به‌رهه‌مى ئه‌و هه‌موو خولانه‌ى به ناو یهكێتىی تۆپى پێى ئاسیاى كه له شه‌هاده به‌خشینه‌وه زیاتر هیچى لێ سه‌وز نه‌بووه ؟
ده‌یان ساڵه سلێمانى یاریگه‌ى ئاماده‌و هانده‌رێكى بێشومارى هه‌یه یاریگهكهى سه‌د له سه‌د جوانتر له فره‌نسۆ هه‌ریرى و دهۆك و زاخۆ ، به‌ڵام چونكه نوێنه‌رێكى داكۆكیكارو دیپلۆماسیهتێكى ته‌نانه‌ت بۆ به‌غداد نییه هه‌تیو هه‌تیو ماوینه‌ته‌وه .
سلێمانی لە بونیادنانی کادری وەرزشی تۆپی پێ بۆ دەرەوە وەک جەنازەی مردوو وایە ، کوانێ ڕاهێنەرو ناوبژیوانەکانی لەو خولانە تەخەروجیان کرد. ….یەکێتی تۆپی پێی عێراق چەند ساڵە دێت و دەڕوات دەیان لیژنەی هەیە تا ئێستا کەسێکی شاری سلێمانی بۆ تامی دەم هەر تیا نەبووە، زۆر سه‌یره ئه‌مان جارێ لە کێشەی تیپە میللیەکانن .
هه‌ندێك جار سه‌رنجم داوه زۆر چانس بۆ سلێمانى و كادره‌كانى هاتۆته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پۆست و پشكى باڵایان به‌ربكه‌وێت ، به‌ڵام ئه‌سه‌ف هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنه‌كه‌وێت ده‌یان كه‌سیان بۆ راست كردۆته‌وه ، ده‌رگاى مه‌رجه‌عى باڵاى وه‌رزشی-سیاسى خۆیان گرتووه تا ئه‌و كه‌سه نه‌گات به شوێنه‌كه‌ى له‌وه‌ش پۆسته‌كه‌ى و سلێمانی قوریان كردووه به‌سه‌ردا .
به‌داخه‌وه نوێنه‌رانى سلێمانى و زۆنى سه‌وزیش كه مه‌رجه‌عى وه‌رزشى سلێمانیان خۆیان گوێ قوڵاخ كرد له‌و بابه‌ته‌و كه‌سێك نه‌بوو بكۆڵێته‌وه بۆ به‌شى وه‌رزشى سلێمانى هه‌ر چه‌پڵه لێدان و ناردنى بروسكه‌ى پیرۆزبایى بێت .
چوار نوێنه‌ره‌كه‌ى كوردستان كه له لیژنه جیاوازه‌كانى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراقن با ئیتر ببێته ده‌رسێكى باشى وه‌رزشكارانى سلێمانى بۆ ( هه‌ندێكیان ) ئێتر واز له‌و خۆخۆرى و پشت كردنه یه‌كترییه بهێنن و با ئیتر یه‌كگرتوو له‌وه‌ى كه‌سانى به‌هێزو هاورێكانیان له ته‌واوى یارییه‌كان پۆسته كارگێڕییه‌كان بنێرنه ده‌ره‌وه ، واز له مل شكاندنى یه‌كتر بهێنن ، وه‌رزش گیانى هاوكارى و برایه‌تییه بیكه‌ن به خاترى خوا ئه‌و مۆدێل و بیركردوهیهتان ته‌رك بده‌ن .
به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده‌یه ته‌واوى یارییه‌كانى تریشى گرتۆته‌وه زۆرێك له‌و ناوبژیوانان و راهێنه‌رانه‌ى كه به هه‌وڵى تاكه‌كه‌سى خۆیان به پۆست و پله گه‌یشتوون سنوورى شاره‌كه‌یان بریوه ته‌نانه‌ت له لایه‌ن خودى هاورێ و هاوپیشهكانیانهوه ته‌نانه‌ت پیرۆزباییهكیشان لێ نه‌كراوه .