کۆلیسترول بریتیە لە مادەیەکی جەور لە هەموو خانەیەک لەخانەکانی لەشدا بونی هەیە ، گرنگی و سودی خوی هەیە بۆ مرۆڤ گرنگترینیان پارێزگاری کردنە لەهۆرمۆنەکانی لەش وناوکی خانەکان وبەرهەمهێنانی هۆرمۆنە سێکسیەکان وڤیتامین d.
دوو جۆر کۆلیسترۆڵ لەخانەکاننی مرۆڤدا هەن :
یەکەم: پێی دەوترێت پرۆتینە چڕی نزم LDL کەگەردیلەکانی گەورەن ورێگە دەگرن لەرۆیشتنی خوێن بەباشی لەناو خوێنهێنەر و خوێنبەرەکاندا وەکۆدەبنەوە لەسەر دیوارەکانیان وردە وردە دەبنە هۆی دەخران ورەق بوونی ڕێڕەوەکانی بۆریە خوێنەکان لەبەر ئەم هۆکارە زیادبوونیی ئەم چۆرە زیانبەخشە ئەمەش لەئەنچامی خوردنی زۆری گۆشتی سوور ومادە چەوریەکانەوە کۆدەنبەوە لەلەشدا .
دووەم: پێی دەوترێت پرۆتینە چڕی بەرز HDLکەگەردەکانی بچوکن رێگر نین لەرۆیشتنی خوێن لەناو رێڕەوەکانی بۆریە خوینەکاندا لەبەر ئەمە ئەم جۆرەیان سوود بەخشە .
مرۆڤ دەتوانیت کۆنترۆڵی جۆرەکانی کۆلیسترۆڵ بکات لەمانگی ڕمەزاندا بەپەیڕەوی کردنی سیستمێکی خۆراکی ماوەجێگیر وگرنگی دان بە مادە ڕوەکیەکان وەک سەوزەو میوەو ڕۆنی ڕوەکی وکەمکردنەوەی ڕۆنی ئاژەڵی وپەنیری چەورو هێلکە لەگەڵ پەیڕەوکردنی هەندێک وەرزشکردن بەسیستمێکی تەندروست کەزانست سەلماندویەتی بەم ڕێگایانەی باسمان کردن دەتوانین گۆڕانکاری لەڕێژەی کۆلیسترۆڵ بکەین لەخوێنداو مانگی ڕەمەزان باشترین کاتە بۆپەڕەوکردنی ئەم گۆڕانکاریانەو دروستکردنی لەش ولارێکی تەندروست .
پ.ی.د.سیروان حامد ڕەفیق
پسپۆڕ لەفیسیۆلۆجای راهێنانی وەرزشی
٢٠٢٠/٤/٢١