ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه چه‌ند وه‌رزشكارێك به بێده‌نگى له ناوجه‌گه‌رى شارى سلێمانى یارییه‌كانى جیهانى به بێ ده‌نگى ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئێستاش به هۆى ئاستبه‌رزیان و فراوانبوونى مه‌وداى یارییه‌كه‌یان پێ دهنێنێنه ستاندارێكى جیهان له یارییه‌ك ئه‌ویش یارى ( پارکۆر و فریڕەن )ـه .
محه‌مه‌د سەردار ( یاریزان و ڕاهێنەری پارکۆر و فریڕەن ) ، كه یه‌كێكه له ناو دیاره‌كانى ئه‌م یارییه‌و گروپی پاوەڕ ئۆف ستۆرم ( هێزی گێژەڵووکە )ـى پێكهێناووه سه‌باره‌ت به یارییه‌كه ده‌ڵێت ،یەکەمین گروپی وەرزشی پارکۆر و فریڕەنین لە کوردستان کە لە شاری سلێمانی دامەزراوین و لە ساڵی ۲٠۱۳ ـ ۲٠۱٤ .
ئه‌و ده‌ڵێت ئێمە مەشق و ڕاهێنانەکانمان ئەنجام دەدەین و یوتیوب تاکە مامۆستا و ڕاهێنەری ئێمە بووە و ئەم وەرزشەمان لێوەرگرتووە و فێری بووین و لە ناو پارکەکانی شاری سلێمانیدا و بە تایبەتیش پارکی ئازادی ڕاهێنان دەکەین لە ماوەی مەشق کردنمانەوە زیاتر لە ۳٠٠ خوێندکارمان ڕاهێناوە لەسەر ئەم وەرزشە و مەشقمان پێکردوون و تا ڕاددەیەکی زۆر لەسەر دەستی ئێمە ئەم وەرزشە لە شارەکانی تری کوردستاندا بڵاو بۆتەوە .
وهرزشهكهى محه‌مه‌دیش هه‌ر وه‌ك وه‌رزشه‌كانى تریش له كوردستان پشتگوێ خراوه به‌لام كۆڵنه‌دانى ئه‌م راهێنه‌رو یاریزانه چۆكى پێ دانهیاو، لەبەر نەبوونی هاوکاری و نەبوونی شوێنی گونجاو (هۆڵ) كه ئه‌مه‌ش به هۆكارى گه‌وره ده‌زانێت بۆ زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنیان .
سه‌باره‌ت بهئاستیان پاش چهندیتن ساڵ له نمایش و مه‌شقكردن ه، محه‌مه‌د ده‌ڵێت ، سوپاس بۆ خوا لە ئاستێکی زۆر باش و بەرز داین بەو ڕاددەیەی دەتوانم بڵێم ئاستێکی جیهانیمان هەیە گەر هاوکاری بکرێین و یارمەتیمان بدرێ لە دابین کردنی شوێنی گونجاو و کەرەستەی تایبەت بەم یارییە بە خۆشحالی و سەربەرزیەوە دەتوانین بەشداری پێشبرکێ جیهانیەکانی ئەم وەرزشە بکەین و ئاستێکی بەرز بەدەست بهێنین.
سليَمانى – هه‌رێز جه‌مال