سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات ناتوانن له خوله‌كانى تۆپى پێى یانه نایابه‌كانى عێراق و كوردستان به‌رده‌وام بن .
دكتۆر عه‌بدولڵا مه‌جید، سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ولێر ئاشكرایكردووه، یانه‌كه‌ى له دۆخێكى خراپه‌و له ئیفلاس بووندایه به‌و هۆیه‌ى هیچ داهاتێكى نه‌بووه له رابردوو به‌و هۆكاره‌ش ناتوانن له خولى نایابى عێراق و كوردستان به‌رده‌وام بن و له كشانه‌وه نزیكن .
به پێى زانیارییه‌كان، ماوه‌ى سێ مانگه كارگێرى یانه‌ى هه‌ولێر هیچ مووچه‌یه‌كى نه‌به‌خشیووه به یاریزانان و راهێنه‌رانى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه‌ى كه به‌شدارن له خولى نایاب و تا ئێسته‌ش چاره‌نووسى ئه‌و مووچانهو داهاتوویان نادیاره .
پێشتر چه‌ندین جار یاریزانانى تیپه‌كه هه‌ره‌شه‌ى مانگرتنیان له مه‌شقه‌كانیان راگه‌یاند به‌ڵام به‌هۆى وه‌ستانى خولى یانه نایهكانى كوردستان ده‌سته‌ى كارگێرى بێباكه له پێدانى شایسته داراییه‌كانى تیپه‌كه.
سپۆرت میدیا