وه‌رزش كردن بۆ مرۆڤ به درێژایى سال و له هه‌ر (12) مانگدا كارێكى گرنگ و پێویسته، هه‌ر وه‌ك له مانگى ره‌مه‌زانی به هه‌مان شێوه وه‌رزش كردن زۆر پێویسته ،به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌خوازن رێژه‌ى چه‌ورى له له‌شیان كه‌م بكه‌نه‌وه یاخود كێشى له‌شیان دابه‌زێنن ..
به‌ڵام جیاوازى مانگى ره‌مه‌زان له‌گه‌ڵ مانگه‌كانى تر ئه‌وه‌یه، كه له مانگى ره‌مه‌زان دیارى كردن و هه‌ڵبژاردنى كاتى وه‌رزشه‌كه و شوێنى وه‌رزشه‌كه زۆر گرنگه،هه‌روه‌ها خه‌ڵكى به گشتى ماده‌ى پرۆتین و چه‌ورى و شیرینى زۆر ده‌خۆن،پاشانیش به‌رنامه‌ى خه‌و گۆرانكارى به‌سه‌ردا دێت و مرۆڤ كه‌متر ده‌خه‌وێ، ئه‌م دوو هۆكاره‌ش راسته‌وخۆ كێشى له‌ش زیاد ده‌كه‌ن،بۆیه وه‌رزش كردن زۆر گرنگه، دكتۆر حسێن مهتیرى كه پسپۆره (پزیشكى وه‌رزشى_ الگب الریاچی) ده‌ڵێت((فالریاچه مهمه فی كل وقت من ڕشهر السنه، خێوێا فی شهر رمچان،ورمچان له میزه خاێه وروتین الحیاه یتغیر، وتكون ڕغلب ڕنشگه الناس مسائیه، بالإچافه إلى ڕن گبیعه ڕوقات النوم تتغیر ویكون الناس فی ێیام مما یتسبب فی جفاف الجسم وبالتالی چعف العچلات)). ، پێویسته وه‌رزشوان له كه‌ش و هه‌وایه‌كى مامناوه‌ندى وه‌رزش بكات، چونكه شوێنى گه‌رم له‌شى مرۆڤ وا لێده‌كات زۆر ئاره‌قه بكات، به‌مه‌ش رێژه‌ى شله‌مه‌نى له له‌شى مرۆڤ كه‌م ده‌كات و پێستى مرۆڤ توشى وشكبوون ده‌بێت. باشترین كات بۆ وه‌رزش كردن له‌مانگى ره‌مه‌زان سێ سه‌عات پاش رۆژوو شكاندنه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت راسته‌وخۆ پاش رۆژوو شكاندن وه‌رزش بكرێت، چونكه له‌م كاته‌دا هه‌موو وزه‌و چالاكیه‌كانى له‌ش ئاراسته ده‌بن بۆ گه‌ده‌ى مرۆڤ بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌رس كردنى خواردن، هه‌وڵبدرێت خۆمان له وه‌رزشى رۆژ به دوور بگرین، چونكه هه‌م له‌ش ماندوو ده‌كات هه‌میش ئاره‌زووى خواردن زیاد ده‌بێت ئه‌مه‌ش كێشى له‌ش به‌ره‌و زیادى ده‌بات، باشتر وایه له‌گه‌ل وه‌رزش كردن رێژه‌یه‌كى زۆر له شله‌مه‌نى بخورێته‌وه، جگه له خواردنى قاوه و چاى ره‌ش، بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئه‌و شله‌یه بگرێته‌وه كه له رۆژدا له ده‌ستى داوه،له دواى ته‌واو بوونى وه‌رزش زانایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه میوه بخورێت.
شوێنى وه‌رزش كردن له مانگى ره‌مه‌زان پێویسته هێمن بێت و دوور بێت له ژاوه ژاو و قه‌ره‌باڵغى، ئه‌گه‌ر وه‌رزشوان له‌ناو هۆڵێكى وه‌رزشى داخراو بوو زۆر باشتره، خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى خێزانه‌كه‌ى یاخود چه‌ند هاوه‌ڵێكى خۆى وه‌رزشه‌كه ئه‌نجام بدات باشتره، چونكه ئه‌مه له زوو بێتاقه‌ت بوون و بێزاربوون دوورى ده‌خاته‌وه، هه‌روه‌ها هانده‌ر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى له مانگى ره‌مه‌زان به به‌رده‌وامى وه‌رزش بكه‌ن، لێره‌وه پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه رۆیشتن به‌پێ بۆ نوێژى عیشا و ئه‌نجامدانى نوێژى (تراویح) له‌سه‌رخۆ و به هێمنى وه‌رزشێكى باشه بۆ له‌شى مرۆڤ ،به تایبه‌تى بۆ ئافره‌تان كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له كیس خۆیانى بده‌ن، جوله و هاوكارى كردن له ئاماده‌كردنى خواردن و به‌سه‌ر په‌یژه كه‌وتن و به‌شدارى كردن له رازاندنه‌وه‌ى سفره‌ى نان خواردن به‌شێكه له وه‌رزش و پێویستیه‌كه له پێویستیه‌كانى مانگى ره‌مه‌زان.
سه‌باره‌ت به جۆرى وه‌رزش كردن له‌مانگى ره‌مه‌زان چاكتر وایه وهرزشكى سوك بكرێت و ماندوبوونى زۆر و توندوتیژى تێدا نه‌بێت، باشترین وه‌رزش راكردنێكى هێمن و له‌سه‌رخۆیه. زانایانى وه‌رزشى باسیان له مه‌له‌كردن كردووه وه‌ك پێویستیه‌ك له مانگى ره‌مه‌زان، به تایبه‌تى دواى شكاندنى رۆژووه‌كه، له‌سه‌ر وه‌رزشوانیش پێویسته پرس به پزیشكى تایبه‌ت بكات پێش ئه‌وه‌ى له‌مانگى ره‌مه‌زان ده‌ست به هه‌ر ورزشێك بكات جگه له‌وانه‌ى سه‌ره‌وه،