پێشوازى و خۆشحالى وه‌رزشكاران له دروستكردنى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌رده‌وامه .
ئارام قادر خه‌بات ، سه‌رۆكى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان ئاشكرایكرد ، رۆژانه له‌گه‌ڵ وه‌رزشكارانى كوردستان له گفتوگۆ به‌رده‌وامه به مه‌به‌ستى به‌ره‌و پێشبردن و چاكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ى دووچارى وه‌رزش بوون و ته‌واوى وه‌رزشكارانیش به دروستكردنى بۆردى وه‌رزشى خۆشحاڵن .
ئارام قادر خه‌بات وتیشى ، ئێمە بڕیارمان داوە سەرەتا گوێ لەسەرجەم وەرزشكارانی كوردستان بگرین، بۆ بۆردەكەش لەسەرجەم مەڵبەندەكانی رێكخستن نوێنەرانمان دەبێت كە نوێنەرانی بۆردەكە دەبن لەو مەڵبەندانە، دەمانەوێت پەیوەندی زۆرباشمان هەبێت لەگەڵ یانەكانی كوردستان و لەگەڵ لیژنەی تیپە میللییەكانیش، بەمشێوەیە ئێمە دەوتوانین بچینە ناو كایەی وەرزشی كوردستانەوە.
وتیشى تاوه‌كو ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه نزیكه‌ى ٢٠٠ سیڤى ئاراسته كراون بۆ ئه‌ندامێتى بۆرده‌كه ئه‌وه‌ش كاتى پێویسته تاوه‌كو باشترینه‌كان له هه‌یكه‌له‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و بۆرده بن .
وه‌رزش -تایبه‌ت