راهێنه‌رێكى ناسراوى كوردستان گیانى له‌ده‌ستدا

به‌هۆى سه‌كته‌ى دڵه‌وه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ راهێنه‌رێكى دیارى تۆپى سه‌رمێزى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان گیانى له‌ده‌ستدا.

به‌هرام میهرامپه‌یام ، ناوبژیوانى كوردى تۆپى پێ له‌ تارانه‌وه‌ تایبه‌ت رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ به‌ هۆى سه‌كته‌ى دڵه‌وه‌ راهێنه‌رى تۆپى سه‌رمێزى رۆژهه‌لاتى كوردستان و شارى سنه‌ ، ئیقبال لوتفه‌ڵا گیانى له‌ده‌ستدا .

به‌هرام وتیشى ، ئه‌و راهێنه‌ره‌ ناوێكى دیارى وه‌رزشكارانى ئێران بووه‌و له‌ ساڵى ٢٠١٣یش راهێنه‌رى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى دهۆك بوو .

وه‌رزش- هه‌رێز جه‌مال

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز