
ئەم گۆڕانکاریی و چاککردن و کەم یاخوود زیاد کردنانە لە یاسای تۆپی پێ لە لایەن ئەنجومەنی نێودەوڵەتی کە کورتکراوەی ناوەکەی (ifab)ـە دەکرێت، تەنیا ئەم ئەنجومەنە بەر پرسە لە گۆڕانکارییەکان یاسای تۆپی پێ
ئامادهكردنى -هونهر رهحیم
ناوبژیوانى پله دووى تۆپى پێ
بەندی1: گۆڕەپانی یاری
♦ گۆڵەکان: دەبێت ستوونەکان و ئاسۆیی گۆڵ لە ماددەیەکی پەسەند کراو دروست بکرێن، بە یەکێک لەم چوار جۆرە فەرمییە، چوارگۆشە، لاکێشە، خڕ، هێلکەیی یاخوود پێکهاتەیەک بێت لەم جۆرانە، نابێت زیانبەخشن بێت.
🔷 ڕوونکردنەوە: ستوون و ئاسۆیی گۆڵ دەتوانرێت پێکهاتەیەک بێت لە چوار جۆرە بنەڕەتییەکە.
بەندی دووەم: تۆپ
♦ ئەگەر تۆپ خراپ بوو (بە کەڵکی یاریکردن نەما):
۱ـ یاری دەوەستێنرێت و
۲ـ بە بەردانەوەی تۆپ دووبارە یاری دەسپێدەکاتەوە.
🔷 ڕوونکردنەوە: بۆ یەکسان کردنەوە لەگەڵ بەندی هەشتەمدا.
بەندی 10: دیاریکردنی ئەنجامی یاری
♦ لێدانی یەکلاییکەەوە
لێدانی یەکلاییکەرەوە لە پاش یاری ئەنجام دەدرێت، مەگەر یاسای پاڵەوانەتییەکە جۆرێکی تر بێت، ئەو یاسایە جێبەجێ دەکرێت. هەر یاریزانێک لە کاتی یارییدا بکرێتە دەرەوە ناتوانێت بەشداری لێدانی یەکلاییکەرەوە بکات، ئاگەدار کردنەوە و کارتە زەردەکان لە کاتی یارییدا ناگوازرێنەوە بۆ کاتی لێدانی یەکلاییکەرەوە.
🔷 ڕوونکردنەوە: ئاگەدار کردنەوە و کارتە زەردەکان لە کاتی یارییدا (لەگەڵ دوو گێمە زیاد کراوە)ـکەیش ناگوازرێنەوە، چونکە لێدانی یەکلاییکەرەوە بەشێک نییە لە یاریی، یاریزانێک لە کاتی یاری کارتێکی زەرد و لە کاتی لێدانی یەکلاییکەرەوە کارتێکی زەرد وەر بگرێت دەر ناکرێت (لە کاتی لێدانی یەکلاییکەرەوە یان بە مەبەستی تەمبێکردن).
♦ لە کاتی لێدانی یەکلاییکەرەوە:
ــ ئەگەر گۆڵپارێز سەرپێچی بکات و لێدانەکە دووبارە بکرێتەوە، گۆڵپارێزەکە بۆ یەکەم سەرپێچی تەنیا بە زارەکی ئاگەدار دەکرێتەوە، بۆ سەرپێچی تر کارتی زەردی پێ دەدرێت.
ــ ئەگەر گۆڵپارێز و سزالێدەر بەیەکەوە سەرپێچی بکەن: یاریزانی سزالێدەر کارتی زەردی پێ دەدرێت و لێدانەکە بە بەفیڕۆچوو دادەنرێت.
🔷 ڕوونکردنەوە:
ــ زۆربەی سەرپێچی گۆڵپارێزەکان بە هۆی ڕێز نەتگرتن لە ماوەی دیاریکراو کاتێ لێدانەکە جێبەجێ دەکرێت، لە ئەنجامی پێشبینی هەڵەوەیە، بۆیە گۆڵپارێز بۆ یەکەم سەرپێچی تەنیا بە زارەکی ئاگەدار دەکرێتەوە، بۆ سەرپێچی دواتر کارتی زەردی پێ دەدرێت.
ــ کاتێ گۆڵپارێز و سزالێدەر لەیەک ساتدا بەیەکەوە سەرپێچی بکەن، سزالێدەر سزا دەردرێت، چونکە فێڵی (نایاسایی) دەبێتە هۆکاری سەرپێچی گۆڵپارێزەکە و ڕێز نەگرتنی لە ماوەی دیاریکراو.
بەندی 11: ئۆفساید
♦ سەرپێچی ئۆفساید
ــ هەر کاتێک یاریزانی هێرشبەر لە ئۆفساید بێت و، تۆپەکە لە یاریزانی بەرگریکارەوە بۆی بگەڕێتەوە (تەنانەت بە دەست)ـیش یاری پێ کردبێت، ئەوا بەو مانایە نییە کە سوودی لە شوێنەکەی بینیووە، مەگەر ئەو یاریکردنە ببێتە هۆی پاراستنی گۆڵ لە لایەن هەر یاریزانێکی بەرانبەرەوە.
🔷 ڕوونکردنەوە: بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بە ئەنقەست دەستدان لە تۆپ لە لایەن بەرگریکارەوە لە کاتی ئۆفساید بە یاریی (ئەنقەست) دادەنرێت. چونکە یاری بە ئاگایی و ئەنقەست “یاسایی” (بەسەر یان پێ) دادەنرێن، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو یاریزانەی کە لە ئۆفسایدە، بە ئۆفساید سزا نەدرێت، چونکە یاریی “نایاسایی” دەبێت هەمان ئەنجامی یاسایی هەبێت.
بەندی 12: هەڵە و ڕەفتاری نەشیاو
♦ لێدانی ئازادی ڕاستەوخۆی/ دەستدان لە تۆپ
ــ بە مەبەستی دیاریکردنی سەرپێچی دەستدان لە تۆپ بەشی سەرەوەی باڵ بە تەواوکەر یان کۆتایی بنهەنگڵ دادەنرێت.
🔷 ڕوونکردنەوە: بۆ دیاریکردنی دەستدان لە تۆپ، هەر وەک ئەوەی لە (وێنەکە پیشان دراوە)، باڵ / دەست لە کۆتایی بنهنگڵەوە دەست پێدەکات.
♦ دەستدان لە تۆپ سەرپێچییە ئەگەر یاریزانێک:
ــ بە ئاگاییەوە تۆپ بە دەست/ باڵ لەمس بکات، بە شێوەیەک کە جوڵەی دەست/ باڵ بە ئاڕاستەی تۆپ بێت.
ــ ڕاستەوخۆ بە دەست/ باڵی خۆی گۆڵ لە تیپی بەرانبەر تۆمار بکات، تەنانەت “گۆڵپارێز”ـیش، ئەگەر بە ڕێککەوتیش بێت.
♦ دوای ئەوەی تۆپ بەر دەست/ باڵی خۆی یان هاوتیپەکەی بکەوێت، تەنانەت بە ڕێککەوتیش بێت و یەکسەر:
۱ـ بچێتە گۆڵی تیپی بەرانبەر.
۲ـ هەلێکی گۆڵ تۆمار کردن دروست ببێت.
♦ تۆپ بە دەست/ باڵی خۆی لەمس بکات کاتێک کە:
ــ جگە لەو حاڵەتانەی سەرەوە فاوڵ نییە، ئەگەر تۆپ بەر دەست/ باڵی یاریزان بکەوێت.
🔷 ڕوونکردنەوە:
ــ ئەگەر بەڕێککەوت تۆپ بەر دەست/ باڵی یاریزانێکی هێرشبەر بکەوێت و بچێت بۆ هێرشبەرێکی تر و تیپی هێرشبەر یەکسەر گۆڵ تۆمار بکات، ئەوا دەبێتە فاوڵ لە سەریان.
ــ سەرپێچیی نییە ئەگەر بە ڕێککەوت تۆپ بەر دەست/ باڵ بکەوێت و تۆپەکە مەودایەک بڕوات (پاس یان مراوغە) و/ یان پێش گۆڵ تۆمار کردن یان هەلێکی ئاشکرای گۆڵ چەند پاسێکی پێبدرێت.
♦ گۆڵپارێز لە دەرەوەی ناوچەی سزای خۆی وەکوو یاریزانەکانی تر هەمان سنوورداریەتی هەیە کاتێک تۆپ بەر دەستی بکەوێت، کاتێ گۆڵپارێز لە ناوچەی سزای دەستی بەر تۆپ بکەوێت، ئەگەر ڕێگە پێدراو نەبێت، تەنیا بە لێدانێکی ناڕاستەوخۆ سزا دەدرێت بە بێ هیچ کارتێک، لە هەموو کاتێکدا. ئەگەر دوای دەستپکردنەوەی یاری پێش ئەوەی یاریزانێکی تر تۆپ لەمس (یاری) بکات، سەرپێچی دووجار یاریکردن بێت بە تۆپ (دەست/باڵ یا بە بێ دەست/ باڵ)، لە کاتێکدا کە سەرپێچییەکە بڕینی هێرشێکی کاریگەر یان ڕێگری لە گۆڵێک یان هەلێکی ئاشکرای گۆڵ تۆمار کردن بێت، دەبێت گۆڵپارێز بە کارتی زەرد/ سوور سزا بدرێت.
🔷 ڕوونکردنەوە: لە کاتی دەستپێکردنەوەی یاری گۆڵپارێز بە ئەنقەست دووجار یاری بە تۆپ بکات (پێش ئەوەی یاریزانێکی تر لەمسی بکات) و هێرشێکی کاریگەر ببڕێت یان ڕێگری لە گۆڵێک یان هەلێکی ئاشکرای گۆڵ تۆمار کردنی تیپی بەرانبەر بگرێت، دەبێت گۆڵپارێزەکە بە کارتی زەرد/ سوور سزا بدرێت. ئەم خاڵە جێبەجێدەکرێت تەنانەت لەمسی دووەم بە دەست/ باڵ بێت، هەرچەندە ئەم سەرپێچی دەست لە تۆپ دانە سەرپێچی دەستدان(hand ـ هاند) لە تۆپ نییە، بەڵام یاری “نایاسایی”ـیە بۆ جاری دووەم یاری کردن بە تۆپ.
♦ دواخستنی دەستپێکردنەوەی یاری بۆ پیشاندانی کارت
ــ هەر ناوبژیوان بیەوێت یاریزانێک بە کارتی زەرد/ سوور سزا بدات، تاکوو سزاکە جێبەجێ نەکات نابێت یاری دەستپێبکاتەوە، مەگەر تیپی خاوەن لێدانە ئازادەکە خێرا یاری دەست پێبکات، هەلێکی ئاشکرای گۆڵیان هەبێت و ناوبژیوان سزاکە جێبەجێ نەکردبێت، لە دوای یەکەم وەستانی یاری نابژیوان سزاکە جێبەجێ دەکات، ئەگەر سەرپیچییەکە ڕێگری لە هەلێکی ئاشکرای گۆڵ تۆمار کردنی تیپی بەرانبەر بێت، یاریزانەکە کارتی زەردی پێ دەدرێت. وە ئەگەر سەرپێچییەکە ڕێگری یان بڕینی هێرشێکی کاریگەر بێت یاریزانەکە کارتی پێ نادرێت.
🔷 ڕوونکردنەوە: هەر کاتێک دوای سەرپێچییەک کە ڕێگری لە هەلێکی ئاشکرای گۆڵ کردن بگرێت، بەڵام ناوبژیوان مۆڵەت بدات لێدانە ئازادەکە خێرا دەستپێبکات، کارتە سوورە (دواخراوەکە) دەگۆڕدرێت بۆ کارتی زەرد، بۆ یەکسان کردنەوەی سزاکان، وە هەر کاتێک دوای سەرپێچییەک کە ڕێگری یان بڕینی هێرشێکی کاریگەر ناوبژیوان مۆڵەتی دا و خێرا لێدانەکە جێبەجێ بکرێت، کارتە زەردە (دواخراوەکە) بەرز ناکرێتەوە.
♦ یاسای سوود بەخشین
ــ هەر کاتێک کە ناوبژیوان بۆ سەرپیچی شایەن بە کارتی زەرد/ سوور یاسای سوود بەخشینی بەکار هێنا لەگەڵ یەکەم وەستانی یاری دەبێت کارتە زەرد/ سوورەکە بەرز بکاتەوە، ئەگەر سەرپێچییەکە تیپی بەرانبەر بێت بێ بەشکردنی تیپی بەرانبەر بێت لە هەلێکی ئاشکرای گۆڵ تۆمار کردن، یاریزانەکە بە هۆی ڕەفتاری نا وەرزشییەوە کارتی زەردی پێ دەدرێت، وە ئەگەر سەرپێچییەکە ڕێگری یان بڕینی هێرشێکی کاریگەر بێت یاریزانەکە کارتی زەردی پێ نادرێت.
🔷 ڕوونکردنەوە: هەر کاتێک ناوبژیوان یاسای سوود بەخشینی بەکار هێنا بە هۆی بێبەشکردنی تیپی بەرانبەر لە هەلێکی ئاشکرای گۆڵ کردن، کارتی سوور دەگۆڕدرێت بۆ کارتی زەرد، بۆ یەکسان کردنەوەی سزاکان. وە هەر کاتێک کە ناوبژیوان یاسای سوود بەخشینی بەکار هێنا بۆ سەرپێچییەک کە ڕێگری یان ڕێگری لە هێرشێکی کاریگەر بێت، نابێت کارتی زەرد بەکار بهێنرێت.
♦ سەرپێچی شایەن بە کارتی زەرد
ــ یاریزان بە کارتی زەرد ئاگەدار دەکرێتەوە ئەگەر:
ـ ڕێز نەگرتن لە ماوەی دیاری کراو لە کاتی دەستپێکردنەوەی یاری بە بەردانەوەی، لێدانی گۆشە، لێدانی ئازاد (ڕاستەوخۆ/ ناڕاستەوخۆ)، هەڵدانی لا.
🔷 ڕوونکردنەوە: زیاد کردنی بەردانەوەی تۆپ بۆ سەر ئەو سەرپێچییانەی کە شایەنی کارتی زەردن بە هۆی “ڕێز نەگرتن لە مەودای دیاری کراو”.
♦ کاتێک دەبێت یاریزان بە هۆی ڕەفتاری ناوەرزشییەوە کارتی زەردی وەر بگرێت، هۆکاری جیاوازی هەیە، بۆ نموونە یاریزان:
ــ بە هەر سەرپێچییەک ڕێگری لە هێرشێکی کاریگەر بگرێت یان هێرشەکە ببڕێت، جگە لەو کاتانەی کە ناوبژیوان لێدانی سزا دەگرێت بە هۆی سەرپێچییەک کە هەوڵدانی یاریزانەکە بۆ یاریکردن بە تۆپ بووە.
🔷 ڕوونکردنەوە: دەتوانرێت هێرشی کاریگەر کاریگەری تیپی بەرانبەر بە سەرپێچییەک فاوڵ نییە (بۆ نموونە یاریکردنی “نایاسایی” بە تۆپ بۆ دووەمجار پاش دەستپێکردنەوەی یاری) ببڕێت یان ڕێگری لێ بکات.
بەندی ۱۳: لێدانی ئازاد ــ بەندی ۱٦: لێدانی گۆڵ
♦ ئەگەر لە لێدانی ماڵی گۆڵ یاخوود لێدانی ئازاد گۆڵپارێز بە پێ تۆپەکە بەرز بکاتەوە و، هاوتیپەکەی تۆپەکە بە “سەر یا سنگ یا ڕان یا ئەژنۆ …) بگەڕێنێتەوە بۆ گۆڵپارێزەکە بۆ ئەوەی بە دەست تۆپەکە بگرێت، لێدانەکە دووبارە دەکرێتەوە و هیچ سزایەکی بۆ نییە، مەگەر زیاد لە جارێک ئەم کارە ڕوو بدات.
بەندی 14: لێدانی سزا
♦ پێش ئەوەی تۆپ بکەوێتە یارییەوە:
ــ گۆڵپارێز سەرپێچی بکات:
1ـ ئەگەر تۆپەکە چووە گۆڵەوە، گۆڵە.
2ـ ئەگەر تۆپەکە نەچووە گۆڵەوە یان بەر ستوون و ئاسۆیی گۆڵ (عامود وعارچه) کەوت و گەڕایەوە، تەنیا کاتێک لێدانەکە دووبارە دەکرێتەوە کە سەرپێچی گۆڵپارێزەکە بە ئاشکرا کاریگەری لەسەر سزا لێدەرەکە هەبوو بێت.
ــ ئەگەر گۆڵپارێز خۆی ڕێگری لە تۆپەکە بکات بچێتە گۆڵەوە، لێدانەکە دووبارە دەکرێتەوە، بۆ یەکەم سەرپێچی تەنیا بە زارەکی ئاگەدار دەکرێتەوە، بۆ سەرپێچییەکانی دواتری دەبێت کارتی زەردی پێ بدرێت.
♦ ئەگەر هاوتیپی گۆڵپارێز سەرپێچی بکات:
1ـ تۆپەکە چووە گۆڵەوە، گۆڵە.
2ـ ئەگەر تۆپەکە نەچووە گۆڵەوە، لێدانە سزاکە دووبارە دەکرێتەوە.
ــ ئەگەر یاریزانی لە هەر دوو تیپ بە یەکەوە سەرپێچی بکەن، لێدانەکە دووبارە دەکرێتەوە، مەگەر سەرپێچییەکە گەورەتر ئەنجام بدات(بۆ نموونە، فێڵکردنی نایاسایی).
♦ گۆڵپارێز و سزالێدەر لە یەک کاتدا و بەیەکەوە سەرپێچی بکەن:
ــ یاریزانی سزالێدەر بە کارتی زەرد ئاگەدار دەکرێتەوە و یاریی بە لێدانی ناڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندی تیپی بەرگریکار دەستپێ دەکاتەوە.
🔷 ڕوونکردنەوە:
ــ چەسپاندی ئەوەی ئەگەر لە کاتی لێدانی سزا گۆڵپارێز سەرپێچی بکات و تۆپەکە نەچێتە گۆڵەوە یان بەر ستوون و ئاسۆیی گۆڵەکە بکەوێت و بگەڕێتەوە (واتە، گۆڵپارێز تۆپەکە نەگەڕێنێتەوە)، گۆڵپارێزەکە سزا نادرێت جوڵەکەی کاریگەری ئاشکرای لەسەر یاریزانی سزالێدەر نەبێت.
ــ زۆرجار سەرپێچی گۆڵپارێز لە کاتی لێدانی سزا لە ئەنجامی پێشبینی هەڵەوەیە، کەواتە گۆڵپارێز بۆ یەکەم سەرپێچی بە زارەکی ئاگەدار دەکرێتەوە، بەڵام بۆ سەرپێچی دواتر دەبێت کارتی زەردی پێ بدرێت.
ــ کاتێک گۆڵپارێز و سزالێدەر بەیەکەوە و لەیەک کاتدا سەرپێچی دەکەن (ئەمە دەگمەنە)، زۆرجار سەرپێچی گۆڵپارێزەکە بە هۆی “فێڵکردنی نایاسایی”ـی یاریزانی سزا لێدەرەوەیە، کەواتە یاریزانی سزالێدەر سزا دەدرێت.