عه‌دنان درجال ده‌بێته‌ وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق

ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ متمانە بەخشین بەكابینەكەی مستەفا كازمی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ بەڕێوەدەچێت.

شه‌وى رابردوو پاش دانیشتنێكى زۆر له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانى وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى كازمى ، سه‌ره‌نجام وه‌زیرى وه‌رزش و لاوان بۆ عه‌دنان درجال یه‌كلا بووه‌ .

درجال یه‌كێكه‌ وه‌رزشكاره‌ دێرینه‌ ناسراوه‌كانى عێراق ، یاریزان و به‌رگریكارى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بوو ، پاش به‌سه‌ربردنى 21 ساڵ له‌ وڵاتى قه‌ته‌ر له‌ ساڵانى رابردوو گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ عێراق .

سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز