هه‌ردوو تیپى تۆپى پێى یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى و هه‌ولێر یارییه‌كى دۆستانه ئه‌نجامده‌ده‌ن .
ئه‌حمه‌د سالار ، یاریزانى دیارى پێشووى شارى سلێمانى و كوردستان كه بۆ یارییه‌كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى یاریده‌كات ئاشكرایكرد ، یارییه‌كه رۆژى هه‌ینى كاتژمێر ٩:٠٠ـى شه‌و له‌سه‌ر یاریگه‌ى ئاشتى به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌ویش به هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاریگه‌رى ڤایرۆسى كۆرۆناو یه‌كه‌م چالاكى وه‌رزشى گه‌وره ده‌بێت له سه‌رتاسه‌رى كوردستان .
ئه‌حمه‌د سالار وتیشى ، به‌شى زۆرى یاریزانانى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه به‌رده‌وامن له یاریكردن له ئێستاداو ته‌نیا له هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى یاریزانان شكار موحسین و پرسیار عه‌بدولره‌زاق و به‌نده ( ئه‌حمه‌د سالار ) وازمان له یاریكردن هێناوه .
وه‌رزش –