له رێگه‌ى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى راپه‌رینه‌وه هاوكار وه‌رزشكارێكى پاڵه‌وانى عێراق و كوردستان و جیهان ده‌كرێت .
سه‌باح ساڵح ، به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تى بتوێنى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان رایگه‌یاند، له رۆژانى رابردوو ، به هۆى ئاگر كه‌وتنه‌وه له ماڵه‌كه‌یان هه‌ریه‌كه له پشده‌ر مه‌حمودى یاریزانى پاڵه‌وانى له‌شجوانى و هاوسه‌ره‌كه‌ى تووشى سوتان بوون .
وتی پاش رووداوه‌كه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تى و هاوكات به‌رێز مه‌لا ئارى و به‌رپرسى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان سه‌ردانى ئه‌و پاڵه‌وانه‌مان كرد‌و هیواى چاكبوونه‌وه‌مان بۆ خواست.
سه‌باح ساڵح وتیشى وه‌ك یه‌كێتیی هه‌موو هه‌وڵێك و خه‌مخۆرییه‌ك درا بۆ ئه‌و پاڵه‌وانه برۆ هاوكارى و له رێگه‌ى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى راپه‌رینه‌وه توانرا دیارییه‌م پێشكه‌شى ئه‌و پاڵه‌وانه بكه‌ین و تا چاكبوونهوهشى به پێى توانا هاوكارو ئاگادارى ده‌بین .
وتیشى ئێستا ئه‌و پاڵه‌وانه له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ره‌كان وه‌رده‌گرێت و ئومێد ده‌كه‌ین به نزیكترین كات بگه‌رێته‌وه مه‌شق و هۆڵه‌كان .
وه‌رزش -تایبه‌ت