بابەتێکی ترسناک کە زۆر کەس بەکاری دەهێنێ

داوام لەهـــەمـوو ئەوکەسانەی ئەم بابەتە دەبینن هەرگیز پەنا بــۆ ئەم جـــۆرە چاره‌سه‌رانه‌ نەبـەن کە بڵێ بە مانگێک یان چــەند ڕۆژێک چـەن کیلۆکێشت دائەبەزێت.

چـونکە زیانی زۆر لەوەزیاترە کە کێشت زیاد بێت .بەم جــۆرە چاره‌سه‌رانه‌ کە ئێستا بازاڕەکانی تەنیوە زۆربەیان ڕاستن کە لەماوەیەکی کەمدا کێشت دائەبەزێنێت بەڵام ئەم حەبانە کارلەسەر وشـک کردنەوەی ئـاوی لەش دەکات وشکی دەکات هیچ کات چـەوری ناسوتێنێ تەنها ئـاوی لەش کەمدەکاتەوە کەم بـوونەوەی ئاوی لەشیش زیانی بــۆهەمووجەستە هەیە و چەندین نـەخــــۆشی بەدوای خــویدا دەهێنت .

بــۆیە بەوەرزش کردن بەیەک مانگ یەک کیلۆ کێشـت داببەزێنە زۆر لەوە تەندروســــــــت تـــرە..

زیانەکانی کەمی ئاو لە لەشدا

ئاو، یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکیەکان بۆ لەشی مرۆڤ، کە دەبێتەهۆی پاراستنی لە زۆر نەخۆشی، هەربۆیە گرنگە رۆژانە بە بڕێکی باش بخورێتەوە، بەتایبەت لە کاتی گەرمادا، بۆ ئەوەی لەش وشکنەبێتەوە.

1-قەبزی، بێگومان ئەو کەسانەی قەبزدەبن هەمیشە رێنمایی دەکرێن بەوەی ئاو و میوە و سەوزە و ریشاڵەکان زۆر بخۆن، چونکە ئەو ئاوە یاریدەی جوڵەی ریخۆڵەکان دەدات، هەربۆیە رۆژانە یەک کوپ ئاوی گەرم بەیانیان بە گەدەی خاڵی بخۆیتەوە کرداری هەرس تەواو چالاک دەکات.

2-بەزربوونەوەی پەستانی خوێن، کە یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، کاریگەری سلبی لەسەر تەواوی لەش هەیە، کە بەشێکی بەهۆی وشکبوونەوە و کەمی ئاوەوە دروستدەبێت و باشترە زۆر بخۆنەوە.

3-یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کەمی رێژەی ئاو لە لەشدا، نەمانی توانی سەرنجدانە، یان هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و بێزاری، هەندێکجار خەویشت تێکدەدات، هەربۆیە بەباشی ناتوانیت کارەکانت راپەرێنیت.

4-وشکبوونەوەی دەم و ماندووبوون، زیادبوونی لێدانەکانی دڵ.

5-نەخــۆشی جـگەرو چـەندین نەخۆشی تــر..

ئا. نجم الدین شێخ نـصرالدین

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز