وه‌رزشكارێكى دێرین كۆچى دوایكرد

به‌ هۆى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌وه‌ وه‌رزشكارێكى دیارى كوردستان كۆچى دوایكرد .

هه‌ڵمه‌ت فه‌تاح ، براى (بەهجەت فەتاح) یاریزانی دێرینی سەیدسادق و تیپی وەرزشی پێشڕەو ئاشكرایكرد ئه‌مشه‌و به‌ هۆى نه‌خۆشى درێژخایه‌نه‌وه‌ كاكه‌ به‌هجه‌تى برایان كۆچى دوایكردووه‌ .

به‌هجه‌ت فه‌تاح یاریزانێكى دیارى سه‌یدسادق بووه‌و له‌ نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو بۆ چه‌ند تیپێكى میللى ئه‌و قه‌زایه‌ یاریكردووه‌ .

سپۆرت میدیا -تایبه‌ت

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز