به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى چه‌مچه‌ماڵ به‌لێنى هاوكارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌دات و ته‌واوى ئه‌و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ى له‌سه‌ر یانه‌كه‌یه ده‌داته‌وه .
رێبوار سه‌ید خدر ، سه‌رۆكى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاندووه، ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ رێبوار جاف به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى چه‌مچه‌ماڵى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان كۆبووته‌وه كه تاکە کەسی حزبی لە چەمچەماڵه پاڵپشت و پشتگیرى یانه‌كه بوو ، دواتر چەندین جار لەرابردوودا لەرێی بەرێزیانەوە هاوکاری مادی گەیشتووەتە یانەکەمان .
سه‌رۆكى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌شى خستۆته روو، پاش دوێنێ چاوپێکەوتنمان ئەنجامدا ڕامانگەیاند کە تەنها مەرجی مانەوەی ئێمە دەستگیرۆی کردنمانە لە رووی داراییه، ئەمرۆ چەندین جار به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند پەیوەندی پێوە کردم کە ئەو پاڵپشتی هاندەر و وەرزشکارانە و بەدەست لە کارکێشانەوەی ئێمە رازی نابێت بریاری دا وەکو مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وسەرجەم ستافە بەرێزەکەیان قەرزەکانی یانە کە نریکەی (٥۰) ملێۆن دینارە بگرنە ئەستۆی خۆیان و بە ماوەیەکی کەم بەچەند جارێک سەرجەم قەرزەکانی یانەکەمان لەسەر لابدەن.
رێبوار جاف بەڵێنیشیداوه لە ساڵی ئایندەشدا بۆ خوولی یانە نایابەکانی کوردستان هاوکاری دارایی یانەکە بکات تاکو ناوی چەمچەماڵ و یانەکەی بەرز و بەرزتر بێت .
وه‌رزش -تایبه‌ت