له هۆڵى داخراوى یانه‌ى سلێمانى ، پاڵه‌وانێتییه‌كى تۆپى ده‌ست كۆتایهات كه به بۆنه‌ى چل رۆژ ژیانئاوایی رۆژنامه‌نووسى كۆچكردوو ئالان عه‌لى رێكخرابوو .
له پاڵه‌وانێتییه‌كه ٤ تیپ به‌شداربوون، له یارى كۆتایى پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌ردوو تیپى سلێمانى ئه‌ى و بى به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستانه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامى ٢٠-١٨ له به‌رژه‌وه‌ندى سلێمانى ئه‌ى كۆتایهات .
٤٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شارى سلێمانى به هۆى سه‌كته‌ى دڵه‌وه ، رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى ئالان عه‌لى كۆچى دوایكرد .
سپۆرت میدیا -سلێمانى