لێپرسراوی مەڵبەندى چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى یانه‌كه‌ى ده‌كات

ئەمڕۆ(٢٠٢٠/٥/٢٠)هەڤاڵ ڕێبوار جاف لێپرسراوی مەڵبەند لەگەل سەرۆك و دەستەی کارگێڕی و بەشێک لە یاریزانانی یانەی چەمچەماڵدا کۆبووەوە سەبارەت بە چارەسەر کردنی کێشەو کەموکورتیەکانیان و دەست کردن بە دانەی ئەو قەرزانەی کەکەوتۆتە سەر یانەکە.

هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند پاڵپشتی خۆی بۆ گەنجان و یانەکە دووپات کردەوە و بەلێنی هاوکاری و پشتیوانی زیاتری یانەکەی دا و ڕای گەیاند ئەوەی لەتوانای ئەواندابێت بۆ گەنجان و وەرزشەوانان درێغی ناکەن و بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنیان.

لای خۆشیانەوە یاریزانان سوپاسی هەڤاڵ ڕێبوار جافیان کرد و دڵخۆشبون بە پاڵپشتی و دەست گیرۆیەکانی جەنابیان.

وه‌رزش

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز