ڕاگەیاندنی یانەی ئاشتی وەڵامی چەواشەکاریەکانی خسرو گورون دەداتەوە

وەرزشکارانی خۆشەویست لایەنە پەیوەندی دارەکانی وەرزش دڵسۆزانی وەرزش

وەک ئاگادارن لەوەرزی ٢٠١٥—٢٠١٦ لەخولی پلەیەکی یانەکانی کوردستان یانەی ئاشتی توانی لەسیروانی نوێ بەرێتەوە بە ئەنجامی (۳ـ۲) و بەو یاریەش تیپەکەی خسرو گوورون تا ڕادەیە لە سەرکەوتن بۆ خولی نایاب دوور کەوتەوە

ئەگەر بەوردی لە لێدوانەکەی خەسرەو گوورون بڕوانی بۆت ڕوون ئەبێتەوە کە لە ئێتیکی کاری ڕاھێنەرایەتی نەبووە بڵێت بە ڕاھێنەری تیپی بەرامبەر یاری بە فڵان بکەو بە فڵانی مەکە

کاک خەسرەو دوور لە ئەتە کێت چۆن ڕاھێنەر بانگ دەکاتە ماڵەوە ڕێگای یاری کردنی پێ نیشان بدات لەکاتێکا تۆپی پێ تاکتێک و پلان وڕکابەریە
ئێمە بە پابەند بوون بە ئیتیکی وەرزشی خۆمان وابەستەی بە اخلاقی وەرزشی نامەنەوێت ئەو دۆسیانە بخەینە سەر بەڕە کە ناوبراو دەست و پەیوەندەکەی ئەوکات چەندین ڕێگایان گرتە بەر بۆ کڕینی ئەو یاریە بەڵام ھەموو ھەوڵەکان لە بار بران سەرە ڕای دۆستایەتی دێرینی خۆمان لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ بەڵام بۆ ناوبراو پێی دەڵین
ئەوە ئاشتی نیەیاری بە ئەنجامەکانەوە بکات پێچەوانەی خەڵکانێک کە بەوتەی خۆیان چارە نوسی چەندین یاری بەدەم چاخواردنێکی چاخانەکان یاریان پێوە کراوە
لەیانەی ئاشتی توشی سەر سورمان بووین کە کاک خەسرەودەستی چەوری شکستەکەی بەسەر یانەی ئاشتی دەسڕێ کە چەندین ڕێگای گرتە بەر بۆ قوتار بوون لەو شکستە و کەچی ھەر دوو چاریشی بوو
ئەم تۆمەتەی کاک خسرو لە غیابی نەبوونی دادگایەکی وەرزشی لەلایەن یانەی ئاشتی وەڵام ئەدرێتەوە ئەگەر نا ئێمەو ئەو لە دادگا یەکلا دەبووەوە کێ ھەوڵی کڕینی یاری و کێ ھەوڵی فرۆشتنی یاری داوە
لەم سۆنگەوە کەس ھێندەی کاک خەسرەو لە یانەی ئاشتی و مەبدئی ئەم یانیە نزیک نیە و توشی شۆک بووین کاتێک کاک خسرەو مێژووی زێڕینی یانەیەک یەکسان دەکات بە ٥٠٠ ھەزار دینار
ئێمە لە کاتێکدا ڕێزی تەواو بۆ کاک خسرەو دەر دەبڕین بەڵام لە پای بریندار کردنی شعوری دەیان ئەندامی یانەکەمان جگە لەداوای لێبوردن سازش لەسەر ئەم دۆسیەیە ناکەین ئەگەر پیویست بوو ھەموو لێدوانەکانی ناوبراو لەپاش یاریەکەی ئەو دەمە بۆ ڕای گشتی دەخەینە ڕوو
لەگەڵ ڕێزد ا

ڕاگەیاندنی یانەی ئاشتی
۲٠۲٠/٥/۲٠

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز