دانـا عـوسـمـان، یـاریـزانی یـانـەی هـەولـێر لە پـەرەی فـەرمی فـەیسبووکی خـۆی ئـەم وێنەیەی دانـاوهو له رێگهى روونكردنهوهیهك ئاماژه به خراپى بهڕێوهبردنى كارگێرى یانهكهى دهكات .
ئهمهش دهقى روونكردهوهكهیه
بەنـاوی خـودای گـەورە و میهرەبـان .
ئەم جۆرە ئیدارە دانەی یانە ھەلێر بە بەنگلادیشیەکیش دەکرێ ئەگەر پارە ھەبو دەت دەمێ ئەگەر نەبو نات دەمێ ئەی ئێوە ئیشتان چیە .
سڵاوێکی گەرم لە ورزشوانان و وەرزش دۆستانی کوردستان بەتایبەتی هاندەرە دڵسۆزەکانی یانەی هەولێر .
یٔیدی بەسە یٔەو زوڵمەی کە لێمان دەکرێ ڕاستە یانەی هەولێر ناوێكی گەورەیە و پۆشینی درێسی یٔەو یانەیە گەورەترین شانازیە، بەڵام ناکرێ یٔێمەی یاریزان کە داهاتو بژێوی ژیانمان لەسەر وەرزشەکه مانە کەچی 4 مانگە دینارێکیان پێمان نەداوە ویانهكهش ساڵ نەبووە قەرزاری یاریزانەكانی نەبێت و ئێستاش ھەر دەڵێن كە پارە ھات پێتان دەدەین كە ئەمجۆرە كارگێڕی كردنە بە دۆلار فرۆشێكیش دەكرێت.
ھەركات پارە ھات دابەشی بكات خۆی دەبێت كارگێڕی پلانی پێشوەختەی ھەبێت ، ئێستاش مافی ڕەوای خۆمانە ئیتر بەو حاڵە ڕازی نەبین چونكە بەوجۆرە وەرزش ناكرێت، پێم سەیرە بەرپرسانی یانەی هەولێر کە خۆیان لەو پەڕی ژیانێکی شاهانەو خۆش دەژین کەچی هیچ منەتێکیان بە ئێمەی یاریزان نیە ھەركاتێكیش داوای مافی خۆمان بكەین پێمان دەڵێن فەرموو دەرگا كراوەتەوە بڕۆ.
ئاخر چەندە شەرمە یاریزان هەیە زەکاتیان پێداوە بەڕای من ئەوە ئەوپەڕی ڕیسواییە بەرامبەر بەئێمەی یاریزان دەکرێ، ئیتر کەجامیش پڕبوو لەسەری دەڕژێت.
لەکۆتاییش دا ئێمهى ماف خوراو پەپشتیوانی خوای گەورەو دڵسۆزانی ئەو شارە سەردەکەوین سەرشۆڕیش بۆ ئەو کەسانە دەمێنتەوە كه بونەتە هۆکاری ئەو بارودۆخه.