ئەمڕۆ یەکشەممە،یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، گەنجێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.
شێرزاد محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ ٢٤/٥/٢٠٢٠، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، لەسەر ڕێگای تەکیە – چەمچەماڵ، رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری وەڕگەران روویدا و بەوهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەست دا”.
گوتیشی: “گەنجەکە ناوی (محەمەد ئاراس)ە و تەمەنی ١٨ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی (ڕاپەڕین) ی شاری سلێمانییە”.
محەمەد ئاراس پاڵەوانی یاریی لەشجوانی شاری سلێمانیه
سپۆرت میدیا