![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/05/100809112_3039659646128260_4572205141444263936_o.jpg?resize=700%2C340&ssl=1)
هه‌رێز جه‌مال
كاتى خۆى له‌سه‌ر یاریگه‌ى (مه‌لعه‌ب ته‌ربیه)ـى جاران و شه‌هید حه‌مه حسێنى ئێستا له گه‌ڕه‌كى چوارباحى شارى سلێمانى ، ده‌یان دروشمى جیاواز به‌سه‌ر دیوارهكانیهوه بوو كه به‌شى زۆریان بۆ هاندان بۆ وه‌رزشكردن و ئاكاره‌كانى بوو ، یه‌كێك له‌و دروشمانه‌ى هه‌ڵه نه‌بم تا چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته مابوو نوسرابوو ، وه‌رزش – هونه‌رو چێژ‌و ئه‌خلاقه كه هه‌مان ئاراسته‌و بیركردنه‌وه‌ى لێخۆرینى ئۆتۆمبیلى هه‌یه.
زۆر له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌و شه‌ن و كه‌و كردنى ناوه‌ستم و ناوه‌ڕۆكى قسه‌كردنم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تێگه‌شتن و لێكدانه‌وه‌یه بۆ هونه‌رى ته‌ماشاكردنى وه‌رزش و نه‌زانین بۆ لێكدانه‌وه‌و تێنه‌گه‌یشتنى ، چونكه وه‌رزش هونه‌رێكه هه‌رگیز نابێت وه‌ك كتێبێكى پۆڵى پێنجى سه‌ره‌تایی و مه‌لزه‌مه‌یه‌كى پۆشى شه‌شى ئابوورى ده‌رخى بكه‌یت و له‌به‌رى بكه‌یت .
ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه به هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیاو كرانه‌وه‌ى ده‌رگاى میدیاكان به روویه‌كى كه‌مى وه‌رزش ، لێره‌و له‌وێ ده‌یان كه‌س به ناوى شرۆڤهكارو جهریدهچى و پسپۆڕ خۆیان هه‌ڵداوه‌ته بواره‌كه‌و زۆر كات به راست و چه‌پ تێ ده‌كه‌ون و ته‌نانه‌ت جارى وا دۆخێكى بازارى بێسه‌ره‌و به‌ره‌و مه‌یدانێكى جنێو فرۆشى گه‌وره‌شیان ئاواڵا كردووه .
به داخه‌وه ئه‌و په‌نده‌ى كه ده‌ڵێت (سبع صنایع والبخت چایع) بۆ زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌سانه یه‌كاو یه‌كه ، له‌م هه‌رێمه بێ مووچه‌ى ئێمه ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو شتێك قسه بكات بێ ئه‌وه‌ى له هیچیش بزانێت ، باوه‌ڕ بكه‌ن سه‌دان كه‌ڕه‌ت ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى شاشه ده‌یان كه‌س هێنراونه ئه‌و شاشانه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر وه‌رزش و شیكاریان كردووه به ساڵ بووه یه‌ك تایمى تۆپى پێ ته‌ماشاى یارییان نه‌كردووه، بروا بكه‌ن ناوبژیوانى تۆپى باله‌و تێنس هێنراوه قسه‌ى له‌سه‌ر خولى ئیسپانى و ئیتاڵى كردووه ، به‌شى زۆرى ئه‌و كاره‌ساته‌ش نه‌شاره‌زایی ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌شى وه‌رزش ده‌به‌ن به‌رێوه، یاخود بێ ئاگاى خهوتوویانه له‌سه‌ر دۆخه‌كان .
ئێسته مۆدێلێكى نوێ هاتۆته كایه‌وه پاش كۆرۆنا ، قسه‌كردنه له‌سه‌ر خوله ناوازه‌كانى ئه‌وروپا كه به ته‌حه‌داوه هه‌رچى شیكه‌ره‌وه‌یه له كوردستان بگه‌ڕێى به په‌نجه‌ى یه‌ك ده‌ست تێپه‌ر ناكات به هه‌موو وه‌رزه‌كه ٢٠ یارى خولى ئه‌ڵمانیان ته‌ماشا كردبێت دێن قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، تانه‌و توانجى لێ ده‌ده‌ن ، ئه‌رێ به‌راستى كه‌ى ئه‌م خۆ هه‌زه‌لى كردنه .
ئێمه كه نیوه‌ى به ناو قسه‌كه‌ره‌كانمان وهرگیَِرو شاشه پڕكهرهوهو دهستبهتاڵهن تا كه‌ى سوكانه‌كه ناده‌نه ده‌س ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یان ساڵه په‌راوێز خراون به بێ ده‌نگى كارى خۆیان ده‌كه‌ن ، كه‌ى ده‌بێت تۆ به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ ٢٧٣ لایكى زیایه‌و ٤ كۆمێنتى نه‌شاره‌زاو لاكۆڵانێك ده‌بێت خۆت به‌سه‌ر ئه‌و خهڵكهیا ساخ بكه‌یته‌وه ، هیوادارم ئیتر بینه‌رى كوردیش به رواله‌ت نه‌خه‌ڵه‌تێ ، ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه مشتێك بوو له خروارێ بڕوا بكه‌ن وه‌رزش هه‌ر سه‌یركردنێكى ئاسایی نییه ، بیرمان نه‌چێت سه‌یر كردن، چێژ‌و زیره‌كى و ده‌رخسته دنیا نهبینراوهكهى شاشه‌و مه‌یدانه .