ماوه‌ى مانگێكه محه‌مه‌د یاسین-ى یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی و ئۆڵۆمپی كورد و پێشووی شاری هه‌ولێر و كوردستان و عیراق له‌یاری به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی له‌نه‌خۆشخانه‌ى شارى ئۆریبرۆ-ى سوید له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایه.
به پێى زانیارییه‌كان ئه‌و پاڵه‌وانه تووشى كۆرۆنا بووه‌و ماوه‌ى مانگێك ده‌بێت به‌هۆى له‌نه‌خۆشخانه‌ى شارى ئۆریبرۆ خه‌وێنراوه، زۆر به‌قورسى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ى گرتووه كه كاریگه‌ریی زۆریشى كردبووه سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ى به‌ڵام توانیویه‌تى به‌رگرى بكات.
محه‌مه‌د یاسین ، له ساڵى ١٩٦٣ له شارى هه‌ولێر له دایكبووه‌و ئێسته ژیان له سوید به‌سه‌ر ده‌بات .
سپۆرت میدیا