هۆکارەکانی ئازار دوای ڕاکردن

کاتێك مەودایەکی زۆر ئەبریت و دوای ئەوە هەست بە ئازاری زۆر ئەکەیت ، هەندیك جار لەکاتی ڕاکردنەکە هەست بە ئازارەکە ئەکەیت و لەچاڵاکییەک ئەوەستیت.

یەکەم: ئاو
پێش ڕاکردنەکە پێویستە ئاویکی باشت خواردبێت تاوەکو جەستە ووشك نەبێت بە هۆی دەردانی ئارەقە کردنەوە یاخود پلەی گەرمی لەش ، ئەمە هۆکاریکە بۆ ووشك بوونی لەش بۆیە پێویستە ئاو بەخالێکی گرنگ بزانین.

دووەم: پێڵاو
هەلبژاردنی پێلاوی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ڕاکردن پێڵاو پێویستیەکی گرنگە بۆ ئەنجامدانی ڕاکردنێکی باش ، بە پێجەوانەوەش پێلاوەکەت گونجاو نەبێت دەبێتە هۆی ئازاری پشت و هەست کردنی بە بێزاری پێیەکان.

سێیەم: خۆگەرمکردن
پێش هەریاریەك دێتە ئەنجامدان خۆگەرمکردن بە گرنگترین هۆکار دادەنرێت بۆ دوور بوون لە پێکان و تەشەنج هتدد ، بە پێجەوانە ئەگەر خۆ گەرمکردنی باش بۆ لەش ئەنجام نەدەین ئەگەری پێکان و تەشەنج زیاد ئەبێت و هاوکار نابێت بۆ ئەنجامدانی ڕاکردنیکی باش.

چوارەم: مەودا(ماوە)
هەلبژاردنی مەودای گونجاو بۆ ئەنجامدانی ڕاکردنەکە زۆر جار ئەبینین ئاستی کەسەکە زۆر نزمە و بەشداری 21kmیاخود 42,195kmئەکات ئەمەش هۆکاریکی ترە بۆ ماندوو کردنی جەستە و تووش بوون بە ئازار ماوەیەكی زۆر هەست بەم ئازارە ئەکەیت دوای راکردنە ، زۆر جار لە نیوەی چالاکییەکە دائەبرین بەهۆی هەلچوونمان بە قسەی کەسانی دەوروبەرمان پێش ئەنجامدانی ڕاکردنە خۆت ئاستی خۆت ئەزانی و واباشترە گویی بە قسەی کەس نەدەیت بۆ ئەنجامدانی چالاکییە تۆ خاوەن بریاری خۆت بە و خۆت خۆت بپارێزە لە هەموو هەلەکانی ئەیکەیت.
هەلبژاردنی ماوەی گونجاو بۆ ڕاکردنەکە و سوودی هەبیت بۆت هەست بەبەردەوامی بکەیت بۆ داهاتوو.

پێنجەم: هەلەکانی دەست و قاج
ئێمە هەولی ڕاکردنی باش ئەدەین و ئەمانەویت سەرکەوتووبین و ئەنجامیکی باشیشمان هەبێت بێ ئەوەی بزانن ئایە راکردنەکەمان درستە یان نە بێگومان بەشی هەرە زووری ئەو کەسانەی ڕاکردن ئەنجام ئەدەن شێوازی جولەکانی دەست و قاچیان هەلە ئەجولێنن بێ ئەوەی پسیار لە کەسێکی شارەزا بکەن ئایا ڕاکردنی من گونجاوە یان نا ، هەلەکانی دەست و قاچ هۆکارن بۆ دواخستنی ڕاکردن و ئازاری جومگەکان بە گشتی.

هەمیشە تەندروست بن هەر پسیاریکت هەیە بیکە کۆمێنتەوە.

رجب عبدالرحمن محمد
مامۆستا پەرەردەی وەرزش

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز