ئه‌مرۆ 3-6-2020 به رۆژى جیهانى پایسكیلسوارى له‌سه‌ر تاسه‌رى گۆى زه‌وى داده‌نرێت .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، به پێى رێككه‌وتنامه جیهانیه‌كان كه دانراوه‌و له هه‌موو به‌روارێكى وه‌ك ئه‌مرۆ ساڵانه چه‌ندین چالاكى جیاواز به‌رێوه‌ده‌چێت .
به‌هۆى وه‌ستانى زۆربه‌ى چالاكیه‌كانى ژیان له مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌ر گۆى زه‌وى ، ئه‌مساڵ وه‌ك رابردوو چالاكى وه‌رزشى له‌م رۆژه‌دا به‌ڕێوه‌نه‌چوو ، ئه‌گه‌ر چى چه‌ند وڵاتێك به چه‌ندین چالاكى بچوكراوه یاده‌كه‌یان به‌رز راگرت .
UN هه‌میشه جه‌خت له زۆر به‌كارهێنانى پایسكیلسوارى ده‌كاته‌وه له جێگه‌ى گواستنه‌وه‌كانى دیكه چونكه ده‌ِلێت هۆیه‌كه ژینگه پیس ناكات .
وه‌رزش -سه‌رچاوه‌كان