لاوانى سیروانى نوێ داواى یاریزان ده‌كات

تیپى لاوانى تۆپى پێى یانه‌ى سیروانى نوێ له‌ شارى سلێمانى ، تێستى یاریزانان ده‌كات بۆ وه‌رگرتن له‌ تیپه‌كه‌یان به‌شدار له‌ خولى نایاب .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى تیپه‌كه‌ ، لاوانی یانەی سیروانی نوێ ئاگاداری سەرجەم یاریزانانی لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٢ بۆ سەرەوە دەكات ڕۆژی ھەینی ٢٠٢٠/٦/٥ كاتژمێر ٤:٠٠ ی عەسر لە یاریگای یانەی سیروانی نوێ تاقیكردنەوە ئەنجام دەدات بۆ وەرگرتنی یاریزان و دروست كردنی تیپ.

ھەر یاریزان و گۆڵپارێزێك ئارەزوو دەكات و لە دایك بووی ساڵی ٢٠٠٢ بۆ سەرەوەیە ئامادەبێت، و پێڵاوی یاری و جل و بەرگی یاری پێبێت.

یاریگای یانەی سیروانی نوێ ده‌كه‌وێته‌ نزیك دوریانى سه‌رچنار نزیك مزگه‌وتى ئه‌حمه‌دى حاجى عه‌لى .

سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز