ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستانه‌وه بۆردى وه‌رزش و لاوان پێكهاتووه.
بۆرده وه‌رزشیه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ره‌وشى وه‌رزش و لاوان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتیی به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته هه‌یكه‌له‌ى بۆرده‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه .
به پێى زانیارییه‌كانى سپۆرت میدیا، نزیكه‌ى ٢٠٠ سیڤى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى بۆرده‌كه كراوه‌و پێشبینى ده‌كرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناوه‌كانى پێكهاته‌كه ماوه‌یه‌كى زۆر بخایه‌نێت .
سه‌باره‌ت به دره‌نگ كه‌وتنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پێكهاته‌ى بۆرده‌كه ، ئارام قادر خه‌بات ، به‌رپرسى بۆردى وه‌رزشى وتى ، له ناو سیڤیه‌كان ئێمه باشترین له ناو باشه‌كان هه‌َلده‌بژێرین و ئه‌و هه‌یكه‌له‌ش نوێنه‌رى هه‌موو ناوچه‌كانى تێدا ده‌بێت بۆیه ده‌بێت باشترین بۆ ئه‌و پێكهاته‌یه دابنرێت .
وتیشى بۆ دانانى بۆرده‌كه‌و به‌شه‌كان گوێ له داواكارى ته‌واوى وه‌رزشكاران و بۆچوونى شه‌قامى وه‌رزشى ده‌گرین و چاكسازییه‌كى ته‌واو بۆ خزمه‌تى وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت