ڕاکردن لەسەر ڕێگای قير سوودی هەیە یاخود زیان؟

وەرزش بە گشتی کاریگەریی زۆر گرنگی ھەیە لەسەر تەندروستی ھەروەھا مرۆڤ لەچەندین نەخۆشی دەپارێزێت.

باس لەزیانەکانی ڕێگای قێر ئەکەین بۆ ئەو کەسانەی بەبەردەوامی لەسەر رێگای قێر ڕاکردن ئەنجام دەدەن.

زیانەکانی:
١- پلەی گەرمی لەش بەرز ئەکاتەوە لەکات و ماوەیەکی کەمدا.
٢- زۆر ئارەق کردنەوە.
٣- دەبێتە ھۆی بێھێزبوونی چۆك یاخود پەیدابوونی ئازار لە چۆكدا.
٤- هەستکردن بەماندووبوونی زۆر.
٥- دوای ماوەیەك لەئەنجامدانی هەست بە ئازاری بربرەکانی پشت ئەکەیت.
٦- گەرم بوونی بنی پێیەکان لە کاتی ڕاکردن.
٧- هەست نەکردن بە تام و چێژ بە هۆی بێزاربوون ، پلەی گەرمی لەش و گەرمی تیشکی خۆر.
٨- هەستکردن بە تێنی بوون، تێنوێتی.
٩- هەبوونی ترس و دڵە راوکی لەکاتی ئەنجامدان.

خاڵی (٧) روونتر کەینەوە
گەرمی تیشکی خۆر ئەو گەرمیشە بە هۆی تیشکی خۆرەوە بەر رێگاکە ئەکەویت ئەبێتە هۆی بلند بوونی هەڵمی گەرم لە رێگایەکەدا.

بەهیوای سوود وەرگرتن

رجب عبدالرحمن محمد
مامۆستای پەروەردەی وەرزش.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز