یه‌كێك له ناوه دیاره‌كانى وه‌رزش شانبه‌شانى پیاوان له كوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراق له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردووه ، دكتۆره كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه‌یه، كه كه‌م كه‌س هه‌یه وه‌رزشى كردبێت و ئه‌و ناوه‌ى نه‌بیستبێت یاخود نه‌یناسێت .
دکتۆرە كەژاڵ كاكە حەمە سه‌عید، هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیایه‌كى تایبه‌تى بۆ وه‌رزش هه‌بووه‌و به‌و پێیه‌ى له خانه‌واده‌یه‌كى دیارى شارى سلێمانى بوون ، هه‌میشه پاڵپشتكارو هۆكارى سه‌ره‌كى به‌ره‌و پێشبوونى بوون .
دكتۆره له ساڵى 1980 وە ده‌ستی كردووه به وه‌رزش له قوتابخانه به تایبه‌ت له یارییه‌كانى باله و باسكه و تۆپى ده‌ست و گۆڕەپان و مه‌یدان .
ئه‌و حه‌زه‌ى كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه، واى كرد ئیتر بچێته قۆناغێكى زانستى ، ئه‌وه بوو له‌ساڵى 1986 لهكۆلێجى پەروەردەی وه‌رزش لەزانكۆى موسڵ وەرگیراوەو له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانیش به تایبه‌ت له یارى باله ده‌بێته یاریزانێكى سه‌ره‌كى زانكۆكه‌ى له پاڵه‌وانێتییه‌كان .
دكتۆره له قۆناغى خزمه‌تكردن وه‌ك مامۆستا چه‌ندین قۆناغى به سه‌ركه‌وتووى بریوه هه‌ر وه‌ك مامۆستای ناوه‌ندى و سه‌رۆكى به‌شى وه‌رزشى له په‌یمانگاى مامۆستایانى كچان و هه‌روه‌ها له بەڕێوەبەرایەتى چالاکی وه‌رزش و دیده‌وانى سلێمانی. .
ساڵى 1995 ده‌بێته یه‌كێك له ئه‌ندامانى دامه‌زرێنه‌رى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان به چه‌ندین قۆناغى جیاواز نزیكه‌ى 20 ساڵ له‌و لیژنه‌یه كارده‌كات تاوه‌كو ساڵى 2014 له‌به‌ر كارى مامۆستایی له زانكۆى سلێمانى به ئاره‌زومه‌ندى خۆى ده‌ستبه‌ردارى پۆستى ئه‌ندامێتى كۆمیته‌ى ته‌نفیزى لیژنه‌كه ده‌بێت .
دكتۆره له ساڵى 2008 وه له كۆلیجى وه‌رزشى بروانامه‌ى دكتۆراى به‌سه‌ركه‌وتووى وه‌رگرتووه‌و شه‌ش ساڵ پێش وه‌رگرتنى ئه‌و بروانامهیش تاوه‌كو ئێستا ئه‌ندامى یه‌كێتى ناوه‌ندى وه‌رزشى زانكۆكانى عێراقە و به‌شدارى ده‌یان کۆنفراسی پەروەردەیی وەرزشی کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات به دیاریكراوى له وڵاتانى ئهمهریكاو رۆمانیا كه له‌و كۆنفرانسانه‌ش دكتۆره چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى زانستى به پێزى پێشكه‌ش كردووه .
كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه ماوه‌ى 12 ساڵه وه‌ك سه‌رۆكى یانه‌ى ئافرۆدهیتى شارى سلێمانى كارده‌كات كه تایبه‌ته به وه‌رزشى كچان و ئێستاش مامۆستایە له { سكوڵی پەروەردەیى } بە پلەی ( پرۆفیسۆری یاریدەدەر} ، هاوكات خاوه‌نى چه‌ند كتێبێكى وه‌رزشى گرنگیشه .
سپۆرت میدیا- بیۆگرافیا