![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/06/643334363463.jpg?resize=700%2C413&ssl=1)
ڕاکردنی بە کۆمەل
بریتیە لە 3000م و 5000م و10000م لە ئیستادا شێوەی خێراییەکی زۆری بەخۆییەوە بینیوە جونکە تەکنیکی ئەو ڕاکردنە زۆر باش بووە بە هۆی زیادبوونی جوڵەی لەش و کەم بوونەوەی لەرینەوە و زیاد بوونی خێرایی و خاو بوونەوەی ماسولکەی جولەکان.
ڕاکردنی مام ناوەند و دڕێژ (بەکۆمەل) تەنیا پەیوەندی بە شارەزاییەوە نیە بەلکو ڕاهێنان بە باشترین شێووە لەسەر بنەمایەکی زانستیانە هۆکاریکی گرنگە بۆ گەشەکردن و پەرەسەندنی ئەم جۆرە ڕاکردنانە و گەیشتن بە ئاستێکی بەرز ، یاریزان لەم ڕاکردنە زیاتر خێرایی بەکاردێت.
ماراسۆن
بریتیە لە 42,195کلیومەتر بۆچی دەبێ زۆرترین مەودا بە کەمترین ماوە ببڕیت تاوەکو ببیتە براوە ئەمانە هەموو لە شەڕێکی مێژوویی کە490 ساڵ بەر لە زاینی شەرێك لە نێوان یۆنانییەکان وفارسەکاندا روویدا ، لەو شەڕەدا یۆنانییەکان براوە بوون، ئەو جەنگە لە ناوچەی ماراسۆن لە نزیك یۆنان روویدا، بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەواڵی سەرکەوتنی بەخەڵکی ئەپینا بگەینێت ، ڤیدیپیدیس ماوە 42کم کیلۆمەتری بە پێ و بە ڕاکردن بڕی تا گەیشتە ئەپینا، دوای ئەوەی هەواڵەکەی گەیاند، لە ماندوێتی و تیونوێتیدا مرد.
ماراسۆن یەکێكە لە یارییە پڕ مەترسییەکان ، چونکە رێژەییەکی زۆری وەرزشوان بەشداری تێدا دەکەن و کۆنتڕۆڵکردنی لە رووی ئاساییشیەوە ئاسان نییە.
بەشێوەیەکی کورت.
ڕاکردنی بە کۆمەل جیاوازی چی یە لەگەل ماراسۆن…!
ڕاکردنی بەکومەل بریتیە لە
3000م – 5000م – 10000م بەم مەودایە نالێن ماراسۆن چونکە ناچێتە قالبی ماراسۆنەوە…
ماراسۆن بریتیە لە ٤٢,١٩٥کیلۆمەتر
مەودایەکی تەواوە پی دەلێن ماراسۆن لە رووی مەودا و لەرووی شێوازی ڕاکردنەوە زۆر جیاوازە ماراسۆن پێویستە لە رووی دەروونی و جەستەی و لەرووی شارەزایی بەتوانا بیت بۆ برینی ئەو مەودا دڕێژە بە کەمترین کات.
رجب عبدالرحمن محمد
مامۆستای پەروەردەی وەرزش.