مامۆستایه‌كى کۆلێجی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکان له زانكۆى سلێمانى چواره‌م كتێبى وه‌رزشى بۆ خزمه‌ت به خوێندكاران و وه‌رزشكاران بڵاوكرده‌وه .
دكتۆره شنۆ زاهر ، له لێدوانێكى تایبه‌ت راگه‌یاند ، سوپاس وستایشم بۆ خوای گەورە بەرهەمێكی تری زانستیم بەناوی (زانستی وەرزش وتەندروستی لەش) رادەگەیەنم لە پاش هیلاكی وماندوبونێكی زۆرم توانیم بەرهەمێكی تر پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی بكەم.
دكتۆره وتى ، تێچووى له چاپدانى كتێبەم له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم بووه‌و داهاتى فرۆشى كتێبه‌كه‌ش پێشكەشی خوێندكارانی كەمدەرامەتی كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەكانی زانكۆی سلێمانی دەكەم بەبێ جیاوازی لەنێوان بەشەكان، پاش ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى رابردووشم داهاته‌كه‌ى بۆ خاوه‌ن پێداوێستیه تایبه‌ته‌كان بوو .
نووسه‌رى كێتبهكه وتى ، پێكهاته‌ى كتێبه‌كه له یانزه به‌ش پێكهاتووه ، وەرزش ، وەرزش وخۆراك (تەواوكەری خۆراك)، وەرزش وكۆیٔەندامەكانی لەش، وەرزش وقەڵەوی، وەرزش وچەورییەكانی خوێن، وەرزش ویٔافرەت (گرنگی بۆ یٔافرەت ویٔافرەتی دووگیان)
وەرزش وبەسالاچوان، فسیۆلۆژی و دەرون، وزەبەخشەكان وخواردنەوە وەرزشیەكان
و گرنگی مۆسیقا لەبواری وەرزش، جگەرەكێشان وخواردنەوە كحولیەكان.
زانستى وه‌رزش و ته‌ندروستى له‌ش، له ئێستادا له چاپه‌مه‌نى دێكان له شه‌قامى مهولهى شارى سلێمانى به‌رده‌سته، هاوكات رۆژانه له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه له شارێى باخى گشتى و شه‌قامى سه‌هۆڵه‌كه ده‌ستده‌كه‌وێت .
سپۆرت میدیا