جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان ئاشكرایده‌كان هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان نزیكه‌و سه‌رجه‌م كاره لۆجستیه‌كان به باشى به‌رێوه‌ده‌چن .
دكتۆر دیار محه‌مه‌د سدیق له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، ته‌واوى كاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان به باشى به‌رێوه‌ده‌چن و له ئێستادا سه‌رقالى نوسراوى یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و یانه‌كانیان سه‌باره‌ت به ژماره‌ى تیپ و چالاكیه‌كانیان و هاوكات پرۆسه‌ى تانه‌دان.
جێگرى سه‌رۆكى ایژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان وتیشى هه‌موو كه‌شێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باره‌و به دڵنییایه‌وه له ئاینده‌یه‌كى نزیك له شارى سلێمانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت و گۆرانكارى گه‌وره‌ش له پێناو خزمه‌ت و به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى وه‌رزش رووده‌دات .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت