نوێنه‌رایه‌تى لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی داخرا

نوێنه‌رایه‌تى لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی بریاریداوه‌ ده‌رگاى نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌ى دابخات و كاره‌كانى رابگرێت .

له‌ راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ست سپۆرت میدیا كه‌وتووه‌ هاتووه‌ ، بەهۆی ئەم ڤایرۆسە نەگریسەو لەبەر تەندروستی هەموان بڕیار درا تا ٢٠٢٠/٧/١ دەوامی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی ڕادەگیرێت.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش به‌ ره‌سمى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، د. دیار محەمەد جێگری سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە .

سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز