له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو پاش بلاوبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كى چڕ، ژماره‌ى تووشبوان زیادى كرد‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش چه‌ندین وه‌رزشكارى دیارى شارى سلێمانى تووشى ئه‌و ڤایرۆسه بوون .
یه‌كه‌م وه‌رزشكار له شارى سلێمانى كه تووشى ڤایرۆسه‌كه بوو ، یاریزانى پێشووى یانه‌ى ئاشتى نه‌وزاد مه‌لا حه‌سه‌ن بوو، نه‌وزاد قازى له سه‌ره‌تاوه به توندى تووشى ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت به‌ڵام پاش وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رو خۆپارێزیه‌كى توند‌و كهرهنتینهیهكى گونجاو دۆخه سه‌خته‌كه تێده‌په‌رێنێت و ئێسته‌ش له ژێر رێنمایی پزیشكان به‌رده‌وامه له چاره‌سه‌رو چاكبوونه‌وه .
یه‌كێكى تر له‌و وه‌رزشكارانه‌ى له ماوه‌ى رابردوو ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته جه‌سته‌ى ، وه‌رزشكارى دیارى شارى سلێمانى و راهێنه‌رى دێرین كامیل شێخ جه‌لال بوو، كامیل شێخ جه‌لال له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ، به‌لێ تووشى ڤایرۆسه‌كه بووم له رۆژانى سه‌ره‌تاش به توندى هه‌ڵگرى بووم به‌ڵام پاش چوونه لاى دكتۆر‌و وه‌رگرتنى رێنمایی مانه‌وه‌م له ماڵه‌وه بۆ ماوه‌ى ١٥ رۆژ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڤایرۆسه‌كه‌م تێپه‌ڕاندو ئه‌مرۆ هاتومه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ژیانێكى ئاسایى.
كامیل شێخ جه‌لال وتیشى ئه‌وه‌ى گرنگه، مرۆڤ پشتى به‌خواو وره‌ى به‌رزبێت و به شتێكى ئاسایی وه‌ریبگرێت و وه‌رزشیش بكات رێگه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه .
ماوه‌ى دوو رۆژیشه دكتۆر دیار محه‌مه‌د سدیق، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستانیش ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته نێو جه‌سته‌ى ته‌واوى سۆشیال میدیاى وه‌رزشكارانیش له خه‌مى چاكبوونه‌وه‌ى ئه‌و وهرزشكارهن كه هه‌مان كاتیش راگیرى كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانیشه ، دكتۆر دیار له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند كه له ئێسته‌دا له پشوودایه‌و پشت به‌خوا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه ئه‌و قۆناغه تێده‌په‌رێنێت و رێنمایی ههموانیشى كرد له‌م قۆناغه‌دا خۆپارێزى بكه‌ن .
سپۆرت میدیا ، ناوى چه‌ند وه‌رزشكارێكى ناو شارى سلێمانى پاراستووه كه تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون و ئه‌مرۆ نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهشتووه به‌ڵام به پێى ئاكارو ئیتكى رۆژنامه‌وانى و له‌سه‌ر داواكارى خۆیان ناوه‌كانیان بڵاو ناكاته‌وه .
له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ش ، نوێنه‌رایه‌تى لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی بریاریداوه ده‌رگاى نوێنهرایهتیهكهى دابخات و كاره‌كانى رابگرێت .
له راگه‌یه‌ندراوێك كه كۆپیه‌كى ده‌ست سپۆرت میدیا كه‌وتووه هاتووه ، بەهۆی ئەم ڤایرۆسە نەگریسەو لەبەر تەندروستی هەموان بڕیار درا تا ٢٠٢٠/٧/١ دەوامی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی ڕادەگیرێت.
هه‌ر له رۆژانى رابردووش مینا حه‌سه‌ن یاریزانى تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق تووشى كۆرۆنا بووه به‌ڵام بە وته‌ى به‌لێن عوسمانى راهێنه‌رى مینا ، به پشتیوانی خوای گەورەو هیمەتی دکتۆر دانا و دکتۆر ڕێبین پاڵپشتی کچە پاڵەوانەکانیتر ئەژین و ئەوین و كارگێرییه دڵسۆز‌و خەمخۆرەکانى یانەی پێشمەرگە مامۆستا مه‌حمود و مامۆستا شێرزاد ئێستا تەندروستی مینای پاڵەوان باشە.
مینا یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و خاوه‌نى چه‌ندین نازناوو ده‌ستكه‌وته .
خوێندكارێكى ده‌رچووى كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانیش له رێگه‌ى سپۆرت میدیاوه چیرۆكى تووشبوون و تێپه‌ڕاندنى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات و كاریگه‌رى وه‌رزشیش له‌و كاته‌ى هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بووه .
ئه‌ژى به‌رزنجى ، كه هاوكات به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى له كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى بووه‌و كاتێك له‌ماوه‌ى رابردوو تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو له نه‌خۆشخانه چه‌ندین رۆژى به‌رێكرد .
سپۆرت میدیا وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگاى میدیاى ئه‌و وهرزشكارهى به‌سه‌ركرده‌وه، ئه‌ژى وتى سوپاس بۆ خوا به‌سه‌ركه‌وتووانه ڤایرۆسه‌كه‌م تێپه‌ڕاندو گه‌راومه‌ته‌وه ماڵه‌وه ، به‌ڵام ئه‌زموونێكى گه‌وره‌م له نه‌خۆشخانه تۆماركرد كاتێك له رێگه‌ى وه‌رزشكردنه‌وه مه‌شقى به‌رده‌وامم به تووشبوه‌كان ده‌كرد ئه‌وه‌ش ده‌بووه به‌رزبوونه‌وه‌ى كاریگه‌ى له‌شیان و هه‌ست به دڵخۆشیه‌كى زۆر بكه‌ن ، به‌و كاره‌ش جێگه‌ى خۆى گرت له‌و ماوه‌یه‌و توانیم ببمه جێگه‌ى ده‌ستخۆشى تووشبوه‌كان و كارمه‌ندان و پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كه .
ئه‌ژى وتیشى ، هیوادارم ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گرن بتوانن وه‌رزش وه‌ك یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانى جه‌نگان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه به‌كاربێنن چونكه به‌رگرییه‌كى گه‌وره ده‌دات به تووشبوو .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت
سلێمانى